بایدن: تورکیا هەڕەشە لە هاوڵاتیانی مەدەنی و ئاسایشی نەتەوەیی دەکات

جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا هۆشداری داوە، کە 'چالاکییە هێرشکەرەکانی سوپای تورک' لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا مەترسین بۆ سەر ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا و لە شەڕی دژی داعشدا، لە دژی ئاسایشی ژیانی هاوڵاتیان و سەقامگیری ناوچەکەیە.

جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاندووە کە "دۆخی نەتەوەیی بەپەلە" کە پەیوەندی بە سوریاوە هەیە بۆ ساڵێکی دیکە درێژکراوەتەوە.

بایدن بڕیارەکەی بۆ نانسی پیلۆسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران نارد. لە نامەکەدا بە تایبەتی ئاماژە بە پێگەی تورکیا کراوە.

لە نامەکەدا کە لە ماڵپەڕی کۆشکی سپیدا بڵاوکراوەتەوە، هاتووە: بڕیاری دۆخی نائاسای لە 14ی تشرینی یەکەمی 2021ەوە بەردەوام دەبێت.

لە نامەکەدا هاتووە،" بارودۆخی سوریا کە پەیوەندی بە سوریاوە هەیە، بەتایبەتی کردەوەکانی حکومەتی تورک لە هێرشی سەربازی بۆ سەر باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریا زیانبەخشە بۆ پرۆسەی شەڕی دژی داعش ، هەروەرها مەترسی لەسەر خەڵکی مەدەنی دروست دەکات و زیاتر هەڕەشە لە سەقامگیری و ئاسایش ناوچەکە و ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا دەکات."

ف.ق