بەغداد هێرشەکانی سەر هەولێری شەرمەزارکرد

حکومەتی ناوەندی عێراق هێرشەکانی بۆ سەر هەولێر شەرمەزارکرد و داوای لە باڵێوزی خۆی لە تاران کرد

سوپای پاسدارانی ئێران شەوی ١٥ی کانوونی دووەم، بۆردومانی هەرێمە مەدەنییەکانی هەولێری کرد و لە ئەنجامدا ٤ کەسی مەدەنی گیانی خۆیان لەدەستدا و ١٦ کەسی تریش برینداربوون.

پەیوەست بەو هێرشانە حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەکرد ئەم هێرشە دوژمنکاریانەی سوپای پاسداران شەرمەزار دەکەین و وتی: "ئەم هێرشە دوژمنکاریانەی دوێنێ شەوی سەر هەولێر، کە لەلایەن سوپایی پاسدارانی ئێرانەوە کراون، بە توندی شەرمەزار دەکەین، لە ئەنجامی ئەم هێرشانەدا چەندین هاووڵاتی مەدەنی شەهید و بریندار بوون. سەرخۆشی خۆمان لە بنەماڵەی شەهیدان دەکەین و هیوایی چاکبوونەوە بۆ بریندارەکان دەخوازین".

سەرۆکایەتی هەرێم، هێرشی دژ بە یاسا نێودەوڵەتییەکان، دراوسێیەتی و بەها ئینسانییەکان تاوانە و وتی:" هۆکاری هێرشی سوپای پاسدارانی ئێران بێ بنەمایە و دوورە لە ڕاستییەوە.

ئێران هەروەها بانگەشەی ئەوەی کردووە کە بە مووشەک 'بڕیارگەیەکی' دەزگای هەواڵگری ئیسرائیلیان لەناوبردووە.

وەزارەتی دەرەوەی عێراق دوای هێرشەکە بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و "هێرشەکەی دژی سەروەری عێراق و ئاسایشی هاووڵاتیان شەرمەزار کرد.

وەزارەتی دەرەوەی عێراق داوای لە نوێنەری ئێران کرد کە 'نامەی شەرمەزار کردن' ڕابگەیەنێت و داوای 'ڕاوێژ و دانوستان'ی لە باڵیۆزی باڵای عێراق لە تاران  کرد.

بە گوتەی دیپلۆماتکارانی عێراق، حکومەت فەرمانی دا کۆمیسیۆنێکی لێکۆڵینەوە بۆ سەلماندنی 'ناڕاستی تۆمەتەکان' پێکبهێنرێت.

کۆشکی سپی هێرشەکانی شەرمەزار کرد

وتەبێژی ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانی کۆشکی سپی، ئادرین واتسۆن، هێرشەکەی بە 'نەگونجاو' وەسف کرد و ئیدانەی کرد و وتی، "هێرشەکە لە دژی هیچ کارمەند و دامەزراوەیەکی ئەمریکی نەکراوە".