بەهۆی کارەساتە سروشتیەکانەوە ٧٧ ملیار دۆلار زیان دروست بووە

کۆمپانییەکی بیمەی سویسرا بە ناوی سویس رێ راگەیەنراوێکی بڵاوکرەوە و باسی ئەوەی کرد، لە شەش مانگی رابردوودا لە جیهاندا بەهۆی کارەساتە سروشتیەکانەوە ٧٧ ملیار دۆلار زیان دروست بووە.

کۆمپانیاکە ئەوەی خستەڕوو، لە ماوەی شەش مانگی رابردوودا ٧٧ ملیار دۆلار زیان دروست بووە.

لەچاو ساڵانی رابردوو، زیانەکە لەسەدا ٣٣ کەمیکردووە. لە ساڵانی رابردوودا، نزیکەی ١٠٨ ملیار دۆلار زیان دروست ببوو.

کۆمپانیاکانی بیمە پێویستە ٤٠ ملیار دۆلار قەرەبوی زیانەکان بکەنەوە کە ئەوەش رێژەیەکی نائاساییە.

کۆمپانیا سویس رێ ئاماژەی بەوەکرد، لە ساڵی ٢٠١١ەوە جیهان لە سەردەمێکی بەم شێوەیەدا تێنەپەڕیوە.

ف.ق