بەهۆی لافاوەوە لە کینیا بە دەیان کەس بێسەروشوێن بوون

بەهۆی درووستبوونی لافاوەوە لە کینیا بە دەیان کەس بێسەروشوێن بوون و لافاوەکە وێرانکارییەکی زۆری درووستکردووە لەو وڵاتەدا.

بە هۆی داباریینی بارانی بەخوڕی زۆرەوە لە شاری مای ماهیوی کینیا، لافاو درووستبووە و تا ئێستا ٥٢ کەس بێسەروشوێنن. بە گوێرەی قسەی کاربەدەستانی کینیا، بە هۆی لافاوی ئەم دواییەوە تا ئێستا ٥٢ کەس بێسەروشوێن و کارەکان بۆ درووستکردنی کەمپ بۆ زیانلێکەوتووانی لافاوەکە بەردەوامە.

وتەبێژی حکومەت ئیسحاق مواورا باسی لەوەکرد بە هۆی لافاوەکەی ١٤ی گوڵانەوە ٢٢٧ کەس گیانیان لەدەستداوە، لافاوەکە کاریگەری لەسەر ژیانی زیاتر لە ٤١١ هەزار هاوڵاتی کردووە و ٥٦ هەزار بنەماڵەیش ناچاربوون ماڵ و حاڵی خۆیان جێبهێڵن.