بەرخۆدانی حەسەکە ڕۆژەڤی کۆبوونەوەی پارتیی کۆمۆنیستی فەڕەنسا بوو

بەرخۆدانی حەسەکە دژی داعش و هێرشەکانی ئەردۆغان بۆ سەر ڕۆژاڤا، ڕۆژەڤی کۆبوونەوەی پارتیی کۆمۆنیستی فەڕەنسا بوو و سکرتێری پارتەکە وتی: رووداوەکانی حەسەکە دەریخست هەڕەشە و مەترسی گروپە جیهادییە تیرۆرستەکان بۆ سەر جیهان و فەڕەنسا کۆتایی نەهاتووە.

لە کۆبوونەوەیەکی پارتیی کۆمۆنیستی فەڕەنسا کە لە گەورە (هۆڵی پارکی شانۆ)ی شاری مارسیلیا بەڕێوەچووە، بەرخۆدانی حەسەکە دژی داعش و هێرشەکانی ڕژێمی ئەردۆغان بۆ سەر ڕۆژاڤای کوردستان ڕۆژەڤێکی گەرم و گرنگ بوو.

لە کۆبوونەوەکەدا کە لە چوارچێوەی بانگشەی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی کۆماری فەڕەنسا ڕێکخرابوو و زیاتر لە ٤  هەزار کەس ئامادەی بوون، فابیان ڕۆسێل، سکرتێری پارتی کۆمۆنیستی فەڕەنسا ئاخاوت.
رۆسێل لە بەشێکی ئاخاوتنەکەیدا سەرنجی ڕاکێشایە سەر ڕووداوەکانی ئەم دواییەی شاری حەسەکەی ڕۆژاڤای کوردستان و ئەو بەرخۆدانی کە شەڕڤانانی هێزەکانی سوریای دیمۆکراتیک (قەسەدە) ە بری سەرجەم جیهان و مرۆڤایەتیی دژی داعش ئەنجامیان دا.
ناوبراو وێڕای ستاییشی بەرخۆدانی قەسەدە دژی داعش وتی: رووداوەکانی حەسەکە دەریانخست؛ هێشتاش مەترسی و هەڕەشەی گروپە جیهادییە تیرۆرستەکان بۆ سەر جیهان و فەڕەنسا کۆتایی نەهاتووە. هەر هەفته ڕابردوو بوو دیسان داعش لە حەسەکە هێرشی کردە سەر خوشک و برا کوردەکانمان. هاوکات لەگەڵ هێرشەکەی داعش، ڕژێمی ئەردۆغان دەستی کردەوە بە هێرش و بۆردۆمانکردنی ناوچەکانی ڕۆژاڤا.
فابیان ڕۆسێل، سکرتێری پارتی کۆمۆنیستی فەڕەنسا  لەو بارەوە هۆشداریدا و فەڕەنسا و جیهانی لەو هەڕەشە و مەترسیانە و ڕۆڵی شەڕڤانان لە ڕووبەڕووبوونەوەیان بەئاگا هێنایەوە و خوازیاربوو، ڕێوشوێنی توندی هاوبەش بگیرێتەبەر.

لە کۆبوونەوە جەماوەریەکەدا کە لە ژێرناوی (فەڕەنسا ڕۆژی شادی) بەڕێوەچوو، فابیان ڕۆسێل تیشکی خستە سەر پێشخستنی ئابووری فەڕەنسا، هه لی کار و باشترکردنی مووچە، کەمکردنەوەی ڕێژەی بێکاری، ژیانێکی باشتر بۆ خوێندکاران، خانەنشینی لە تەمەنی ٦۰ ساڵان بەداوە،  گواستنە و و گەیاندن، شومێندێفێر و ڕێگاوبان، ژینگە و وتی: تا ساڵی ۲۰٥۰ گۆڕانکاری خێراتر لە ژینگە دا ڕودەدات و ئێمە لەوە بەرپرسین.

هەڕوەها باسی لە ئاڵۆزییەکانی  دەوڵەتی ڕووسیا و ئۆکرانیا کرد و  وتی: پێویستە فەڕەنسا و ئەوروپا بە دیالۆگ و تێگەیشتن هەوڵی جددی بدەن شەڕ ڕوونەدات، چونکە کام ووڵات کە خۆی بە زلهێز  نیشان دەدات بەرگەی نەهامەتی شەڕ ناگرێ. چونکە پێشتر نەهامەتی  کارەساتەکانی شەڕ بینراون. هەروەها گەمەی ئەمەریکا، ڕوسیا، چین و ئێران لە لایەک سەرقاڵی کردنە و لە لایەک هەوڵیان بۆ ناوبردنی یەکترە کە ئەمەش گەمەیەکی مەترسیداری گەمژانەیە.

ڕۆسێل سەبارەت بە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی کۆماری فەرەنساش قسەی کرد و بە شێوەیەکی گاڵتەئامێز و هیوای خۆی بۆ ئەنجامی هەڵبژاردنەکە خواست و وتی: کەمێک بیهێنە بەر چاوی خۆتان 
ئیمانوێل ماکرۆن لە کاتی خوانی بەیانیدا  لەکافتریایەک ڕۆژنامەی فیگارۆ دەخوێنێتەوە و  ئەنجامی سەرکەووتنی ڕۆسێل مانشێتی سەرەکی ڕۆژنامەکەیە، ئەو کات خۆی دەخواتەوە !

 

ئارم کەریم/ مارسیلیا

هـ.هـ