لە بەرلین ناڕەزایەتییەکان بەرامبەر نەژادپەرستی تورک بەردەوامە

لە بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیا بە ڕێپێوانێک بێدەنگی وڵاتانی ئەوروپا بەرامبەر نەژادپەرستییەکانی تورک شەرمەزارکرا و داواکرا نەژادپەرستیەکانی تورک کە بووەتە هەڕەشە بۆسەر کۆمەڵگا، قەدەغەبکرێت.

بە پێشەنگایەتی یەکێتی خوێندکارانی کورد، بە ڕێپێوانێک کارە نەژادپەرەستیەکانی ڕێکخستنە تورکەکان کە لە بەلجیکا ئەنجامدرا، شەڕمەزارکران.

بە بەشداری کارلا ئاسسمانن سەرۆکی کۆمەڵەی ویلایەتی پارتی چەپ، نوێنەرانی ژنی دەست-دان، مەجلیسی ناو-بەرلین و سەدان کوردستانی و دۆستەکانیان لە زیچکەنپلاتز لەیەکتر کۆبوونەوە و ڕاگەیاندراوێکیان خوێندەوە. لە ڕاگەیانداوەکەدا ئاماژەیان بەوەکرد گروپێک لە چەتەکانی تورک هەوڵیاندا بنەماڵەیەکی عەفرین بە زیندووی بسوتێنن و وتییان: "بێدەنگی وڵاتانی ئەوروپا بەرامبەر نەژادپەرستییەکانی تورک، قبوڵنەکراوە. ڕژێمی فاشیستی ئاکەپە-مەهەپە ویستێتی ئاژاوەگێڕێ بنێتەوە و لەسەر نەژادپەرستی خۆی بەردەوامە. لەبەر ئەمە داوادەکەین گرپی گورکە خۆڵەمێشیەکان لە ئەڵمانیا قەدەغەبکرێت، تێکۆشان لە دژی نەژادپەرستی بەهێزتربکرێت."

هاوسەرۆکی ناو-بەلین حوسێن یەڵماز لە گربوونەوەکەدا قسەیکرد و پاش ئەوە ڕێپێوانەکە دەستیپێکرد.

لە ڕێپێوانەکەدا کە تا گۆڕەپانی ئۆرانیەنپلاتز بەردەوام بوو، دروشمەکانی "کوردستا"، "تیرۆرست تورکیایە"، "ئەردۆغانی تیرۆرست" و "بژی بەرخۆدانی گەریلا". وترانەوە.