بەریتانیا جینۆسایدی ئێزدییەکانی بە فەرمی ناساند

لە نۆیەمین ساڵیادی کۆمەڵکوژیی ئێزدییەکان بە دەستی چەتەکانی داعش، بەریتانیا بە فەرمی ئەو تاوانەی وەک 'جینۆساید' ناساند.

وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و کۆمەڵکوژیی ٣ی ئابی ٢٠١٤ی ئێزدییەکانی وەک جینۆساید  بە فەرمی ناسی.

تاریق ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی عێراق ڕایگەیاند، "9 ساڵ لەمەوبەر گەلی ئێزدی بە دەستی داعشەوە ئازاری زۆریان چەشت، تا ئێستاش کاریگەرییەکانی ئەم تاوانە بەردەوامن".

ناوبراو ئاماژەی بەوەشکردووە، "دادپەروەری و لێپرسینەوە زۆر گرنگە بۆ ئەو کەسانەی ژیانیان  لەبەریەک هەڵوەشاوەتەوە".

ئەحمەد ڕایگەیاند، کە ئەم بە فەرمی ناسینە 'مێژووییە' پابەندبوونی بەریتانیا بە 'وەرگرتنی قوربانییەکان بۆ قەرەبووکردنەوە و خۆگەیاندن بە لێقەوماوان دادپەروەریەکی مانادار' بەهێزتر دەکات.

بەریتانیا تا ئێستا ڕووداوەکانی پێنج ناوچەی بە جینۆساید ناساندووە. پێشتر رووداوەکانی کۆمەڵکوژی لە بوسنە، ڕواندا، سێربرێنیتسا و کەمبۆجیای  بە جینۆساید ناساندبوو.

بەر لە بڕیارەکەی شانشینی یەکگرتووی بەریتانیا، دادگای فیدراڵی ئەڵمانیا لە ١٧ی ژانویەی ٢٠٢٣دا ئەندامێکی پێشووی داعشی بە تاوانی هێرش و کۆمەڵکوژیی لە شەنگال و تاوانەکانی دژ بە مرۆڤایەتی سزا دا.

تاوانەکانی دژی ئێزدییەکان بۆ یەکەمجار لە ٣٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ لەلایەن دادگای ئەڵمانیاوە بە 'جینۆساید' ناسێندرا. دواتر  لەلایەن زۆرێک لە پەرلەمان و دامەزراوە نێونەتەوەییەکان بە جینۆساید ناسێندرا. پەرلەمانی ئەڵمانیا لە مانگی کانوونی دووەمدا کۆمەڵکوژی ئێزدییەکانی وەک جینۆساید ناساند.

هـ . ب