بەریتانیا لەپێناو بازرگانی لەگەڵ دەوڵەتی تورک گوشار بۆ سەر کورد چڕ دەکاتەوە

لەماوەکانی رابردوودا دەوڵەتی بەریتانیا گوشارەکانی بۆ سەر کورد و دۆستانی چڕتر کردووەتەوە، ئەمەش لە پێناو پەرەپێدان بە بازرگانی لەگەڵ دەوڵەتی تورک، بە تایبەتی بازرگانی چەک.

هەر یەک لە لە ئارەزوو عەبدوڵا ( ناسراو بە بێریتان سلێمانی) و مارک کامپێیل لە ٣٠ کانوونی دووەمی ئەمساڵ لە وێستمئنستەری لە ندەن، چونە  بەردەم دادگا، کە  تۆمەتی تیرۆریان دراوەتە پاڵ بە بیانوی هەڵکردنی ئاڵای پارتی کرێکارانی کوردستان ( پەکەکە). لە ساڵی ٢٠٠١ وە پەکەکە لە بەریتانیا وەک ڕێکخراوێکی قەدەغەکراوی نایاسای مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت. بەڵام لاینگرانی پەکەکە ئاماژە بەوە دەکەن پەکەکە هیچ کاتێک هێرشی نەکردۆتە سەر بەریتانیاو هیچ زیانێکی بۆ ئەو وڵاتە نەبووە. ئەم جۆرە سیاستەی تورکیا بە شیكە لە سیاسەتی فرۆشتنی چەک بە تورکیا.

 لە دادگا هەر یەک لە بێرتان و مارک داوایان لە دادگای بەریتانیا کردوە کە پەکەکە لە لیستی ڕێکخراوە قەدەغەکراوەکان دەربێنێت.

 ئەو دوو خۆپیشاندەرە بە تۆمەتی پێشێلکردنی مادەی ١٣ی یاسای تیرۆری بەریتانیا سزا دراون. هەردووکیان بە مەرج ئازاد کراوەن و بۆ ماوەی ساڵێک لە ژێر چاودێری دەبن. ئەمەش بەو مانایەیە کە ئەگەر لە ماوەی ساڵێکدا جارێکی دیکە "تاوانبار بکرێنەوە"، ئەوا دووبارە سزایان دەدرێنەوە  و دەکرێت سزای داهاتوویان قورستربێت.  جگە لەوەش دەسەڵاتی بەریتانیا  بریاریداوە هەر یەکەیان زیاتر لە ٨٠٠ پاوەند وەک تێچووی دادگا بدەن.

 یاسای تیرۆری بەریتانیا خۆی ئاڵا قەدەغە ناکات – بەڵام ئەو ڕەفتارانە بە تاوان دەزانێت کە پشتگیری لەو گروپانە دەکات کە لە بەریتانیا وەک ‘ڕێکخراوە تیرۆریستییەکان’ پۆلێنکراون.

 بێریتان و مارک یەکەم کەس نین کە لەسەر هەڵکردنی ئاڵای پەکەکە سزا بدرێن. لە ساڵی ٢٠١٨ سێ چالاکوانی تری کورد لە ناڕەزایەتییەکدا دژی لەشکرکێشی تورکیا بۆ سەر عەفرین دەستگیرکران. ئەوانیش بەهەمان شێوە سزا دران، بەڵام تانەیان لە سزاکەی  دادگای باڵای بەریتانیا دا. دواتر  لە ساڵی ٢٠٢٢ دادگای باڵای بەریتانیا تانەکەیان ڕەتکردەوە.

 سەرکوتکردنی ئاڵای پەکەکە لەلایەن بەریتانیاوە ڕەنگدانەوەی هەبووە لە وڵاتانی دیکەی ئەوروپادا. لە ساڵی ٢٠١٩دا، جانسو ئۆزدەمیر پەرلەمانتاری کورد کە بەشێکە لە پارتی چەپەکانی ئەڵمانیا، دوای ئەوەی لە تویتێکدا نوسیبووی:"دەست لە قەدەغەکردنی پەکەکە هەڵبگرن" لەگەڵ تویتەکەشەی وێنەی ئاڵای پەکەکە دانبوو، لە دادگای ئەڵمانیا سزا درا. بڕیاردرا جانسو غەرامە بکرێت. بەڵام ئەو کچە پەرلەمانتارە ڕەتیکردووەتەوە پارە بدات و تانەی لە بریارەکەی داداگای ئەڵمانیادا.

 بەشێک لە نەخشێکی فراوانتری سەرکوتکردن

سزاکانی سەر هەر یەک لە  بێریتان و مارک تەنیا دوایین پێشهاتە لە مێژوویەکی دوور و درێژی سەرکوتکردن و تاوانبارکردنی بزووتنەوەی ئازادی کورد لە بەریتانیا لە ماوەی دەیەی ڕابردوودا. ئەم سەرکوتکردنە بریتی بووە لە دەستگیرکردن لە لاین پۆلیسەوە و لێکۆڵینەوە لە لایەنگرانی بزووتنەوەکە لە سنوورەکانی بەریتانیا؛ زیندانی کردنی ژنێکی کورد کە گرتەیەکی ڤیدیۆیی تۆمار کردبوو، لە گرتەکەدا پەیوەندیکردنی خۆی بە بزاڤی ئازادیخوازی کوردەوە ڕاگەیاندبوو؛ هەڵکوتانە سەر ماڵی لایەنگرانی بزووتنەی ئازادیخوازی کورد و ناوەندی کۆمەڵگەی کوردی لەندەن و دادگاییکردنی ئەو ئینتەرناسیۆنالیستانەی لە ڕۆژئاوا (رۆژئاوای کوردستان) دەگەڕێنەوە.

 لە ساڵی ٢٠١٩دا ئایدن جەیمس خۆبەخشی یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە) بە تاوانێکی تیرۆریستی سزا درا، لەم دواییانەشدا خۆبەخشێکی دیکەی یەپەگە بەناوی دان بورک بە تاوانی تیرۆر دادگایی کرا و بۆ ماوەی زیاتر لە ساڵێک زیندانی کرا. لە ساڵی ٢٠٢٠ دوای شکستی لێپێچینەوەی یاسایی لە دژی ئازاد کرا. یەپەگە لە بەریتانیا قەدەغە نییە؛ بەڵکو پێویستە داواکارانی گشتی بیسەلمێنن کە خۆبەخشەکانی یەپەگە پەیوەندییان بە پەکەکەوە هەیە.

 سەرکوتکردنی دەوڵەتی بەریتانیا بۆ بزووتنەوەی ئازادی کورد هەمیشە لەژێر کاریگەری هۆکاری دەرەکیدابووە. لەوانە هەڵوێستی بەریتانیا بەرامبەر بەو بزووتنەوەیە و پەیوەندی بە دەوڵەتەوە هەیە لەگەڵ تورکیا. زۆرجار پێدەچێت دۆسیە یاساییە پەیوەندیدارەکان بە خەباتی کوردەوە  کە دەخرێنە ڕوو و بێ تاوانبوونی کوردان دەسەلـمێنێت، وا پێدەچێت دەوڵەت بەبی لێکۆڵێنەوەی پێوست و ڕوونکردنەوە دۆسیەکان فڕیدەدات، ئەمەش ئەوە دەردەخات کە لێپێچینەوەکان بە فشاری نیگەرانی تورکیا دەکرێت نەک یاساییبوونی سادە..

لە ٢٦ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣، پۆلیسی بەریتانیا هەوڵیدا بۆنەیەک بۆ یادی ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکە لە ناوەندی کۆمەڵگەی کوردی هارینگای بوەستێنێت. هەڵمەتەکەی پۆلیس تەنها چەند ڕۆژێک دوای گەشتەکەی گرانت شاپس وەزیری بەرگری بەریتانیا بۆ تورکیا بۆ ئەنجامدانی ڕێککەوتنێکی نوێ سەبارەت بە هاوکاری سەربازی لە نێوان هەردوو دەوڵەت، بوو.

 جۆن لوبۆک نووسەر و سینەماکار لە نووسینێکدا سەبارەت بەو هەڵمەتە، پاڵنەرەکانی بەریتانیا بەم شێوەیە کورتکردەوە، “حکومەتی بەریتانیا لەڕاستیدا پێی وایە ئەو کوردانەی هاوسۆزی پەکەکەن، بێگومان هەڕەشەی ئەمنی نین بۆ بەریتانیا. هەروەها ئەوەندەش گرنگی بە ململانێی نێوان پەکەکە و تورکیا نادات. ئەوەی گرنگی پێدەدات تورکیایە وەک هاوبەشێکی بازرگانی و هاوپەیمانێکی سەرەکی لە تورکیا دەڕوانێت.  بۆ بەهێزکردنی ئەم پەیوەندییە، پێدەچێت دەسەڵاتداران جێبەجێکردنی یاساکانی قەدەغەکردنی پەکەکە و پشتگیرییە ئاشکراکانی زیاتر بکەن. تاوانبارکردن لانیکەم تا ڕادەیەک پەیوەستە بەوەی کە کوردەکانی بەریتانیا تا چەند دەیانەوێت ئەو سنوورانە پاڵ بنێن”.

 دەستگیرکردنێکی سیاسی بە ئامانج

 پۆلیس بێریتان و مارکی لە خۆپیشاندانێکدا لە ساڵی ٢٠٢٢ لە ناوەڕاستی لەندەن دەستگیرکرد. ناڕەزایەتییەکە دژی هێرشەکانی تورکیا بوو بۆ سەر باشور، هەر دوای ئەوەی تورکیا ئۆپەراسیۆنی چنگ-قفڵ لەدژی پەکەکە دەستیپێکرد. ڕێژەی بەشداریکردن تاڕادەیەک کەم بوو، نزیکەی ٥٠ خۆپیشاندەربوو. بەڵام زیاتر لە ١٠٠ پۆلیش لە شوێنی خۆپێشاندانەکە ئامادەبوون، ئەو ئامادەبوونەی پۆلیسیش نائاسایی بوو.

 مارک پێی وتم کە ڕێپێوانکەرەکان لە کاتی گەیشتنیان بە وایت هۆڵ لەلایەن زیاتر لە سەد ئەفسەر و پۆلیسەوە دەورە درا، کە ئەو ڕێگایە  شوێنی نیشتەجێبوونی سەرۆکوەزیرانی تێدایە. پاشان پۆلیس گەمارۆی خۆپێشانداکەیدا. ئەو کەسانەیان دەستگیر کرد کە ئاڵای پەکەکەیان بە دەستەوە بوو.  لەو چالاکیەش هەر یەک لە من و  بێریتان لەکاتی نمایشکردنی ئاڵاکە دەستگیرکراین.لە دادگا، لێکۆڵینەوەی پۆلیس  بەدواداچوون ئەوەمان بۆ  پشتڕاست بۆیەوە  کە پێش خۆپیشاندانەکە زانیارییەکی کورتی بە ئەفسەرەکان گوتراوە کە چۆن ئاڵاکانی پەیوەست بە پەکەکە بناسنەوە.

 مارک ئاماژەی بەوەشکردووە، دوای دەستگیرکردنی نزیکەی شەش مانگە هیچی نەبیستووە. بەڵام تەنها یەک دوو ڕۆژ پێش تەواوبوونی ماوەی شەش مانگ، مارک و بێریتان نامەیان لە پۆلیسەوە پێگەیشت کە بە تۆمەتی تیرۆر بانگهێشتیان دەکەین بۆ دادگا.

 مارک پێی وتم کە هاوڕێکانی تووشی شۆک بوون کاتێک پێی وتن کە بەپێی یاسای تیرۆر تۆمەتبار کراوم. ئهو ووتی:" لە ئەندامانی خێزانەکەم، هاوڕێکانم، لەگەڵ هەر کەسێک کە قسەم دەکرد - کاتێک پێیانم دەگوت بەپێی یاسای تیرۆر تۆمەتبار کراوم چەناگەی شۆر دەبووە، دەڵێن 'ناتوانیت جدی بیت!' ئەوان سەریان سوڕدەما و تووشی شۆک دەبوون کە من بەو کەیسە تۆمتبار کراوم .”

 مارک بڕیاری داواکاری گشتی (CPS) بۆ بردنە پێشەوەی دادگاییکردن بە بڕیارێکی سیاسی دەزانێت، کە بەشێکە لە ستراتیژی درێژخایەن بۆ سەرکوتکردنی کوردەکانی بەریتانیا بە مەبەستی ئارامکردنەوەی تورکیا.

 مارک نموونەی "دایکێکی گەنج و کوڕەکانی" هێنایەوە کە لە ساڵی ٢٠١٧دا "دەستگیرکران و لێپرسینەوەیان لەگەڵدا کرا"، بەهۆی ئەوەی گوایە پارەیان بۆ ڕێکخراوێکی تیرۆریستی کۆکردووەتەوە. لە ڕاستیدا ئەوان ڕۆژنامەی چەپخوازی لایەنگری کورد، یەنی ئۆزگور پۆلیتیکا (سیاسەتی ئازادی نوێ) یان دابەش دەکرد. دواتر ئەو تۆمەتانەی لەسەریان هەڵوەشایەوە. ئەوەی جێگای سەرنجە، دەستگیرکردنی ئەو ئەندامانەی یەنی ئۆزگور پۆلیتیکا کەمێک پێش سەردانەکەی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان بۆ بەریتانیا بوو لە ساڵی ٢٠١٨. سەردانێک کە مژدەی هاوکاری بازرگانی زیاتری نێوان بەریتانیا و تورکیا بوو.

 مارک باسی لەوەشکرد، لەدوای دەرچوونی بەریتانیا لە یەکێتی ئەوروپا، بەریتانیا لە تورکیا نزیکتر بووەتەوە. ئەو پێی ووتم: “هەڵوێستی حکومەتی بەریتانیا ئەوەیە کە ئامادەن پابەندبن بە داواکارییەکانی حکومەتی تورکیا بۆ سەرکوتکردنی ڕەوەندی کوردی. (سەرۆک وەزیران). لیز تروس یەکەم گرێبەستی بازرگانی دوای برێگزیت لەگەڵ تورکیا ئەنجامدا و ڕیچارد مۆر، بەڕێوەبەری کۆمپانیای MI6 (دەزگای هەواڵگری دەرەکی بەریتانیا)، کەسێکی تورکدۆستە”.

 بەڵگەی پۆلیسی قەناعەت پێکەر نیە

تیمی بەرگری هەر یەک لە بیرتان و مارک ئاماژە بەوە دەکەن  کە پاڵنەرەکانی بێریتان و مارک و خۆپیشاندەرانی دیکەش لە هەڵگرتنی ئاڵاکەدا داوای لابردنی قەدەغەکردنی پەکەکە بووە. ئەوان ئاماژەیان بەوە دەکرد کە موکلەکانیان بەم کارە مافەکانیان بەپێی یاسای مافی مرۆڤ بەکاردەهێنن.

ئەو ئاڵایەی کە بێریتان هەڵیگرتبوو، ئاڵای پەکەکە بوو کە وێنەی عەبدوڵڵا ئۆجالان دامەزرێنەری پارتەکەی لەسەر بوو. پارێزەرانی بەرگریکاران ئاماژەی بەوەدا کە هەڵگرتنی ئەم ئاڵایە نوێنەرایەتی پشتیوانی لە بیرۆکە سیاسییەکانی ئۆجالان و ئازادکردنی لە زیندانی تورکیا دەکات.

لە لێکۆڵینەوەیەکی چەقبەستوودا، شایەتحاڵی پسپۆڕی داواکاری گشتی پشتڕاستی کردەوە کە هەڵگرتنی وێنەی ئۆجالان لە بەریتانیا قەدەغە نییە.

 تیمی داواکاری گشتی پەیوەندییان بە دیتێکتیڤ سێرجنت هیرینگەوە کردووە، کە خۆی بە شارەزای ئاڵای ڕێکخراوە قەدەغەکراوەکان دەزانێت. دانیشتنەکە بەڵگەی ئەوەی خستەڕوو کە ئەو ئاڵایەی مارک و بێریتان هەڵیگرتبوو پەیوەندی بە پەکەکە-وە هەیە، بەڵام تەنها گووگڵ و ماڵپەڕی ویکیپیدیای وەک سەرچاوەی زانیارییەکانی هێنایەوە. دواتر لە کاتی لێپرسینەوەی بەرگریدا، هیرینگ ئاڵای کۆما جڤاکێن کوردستان (کەجەکە)ی لەگەڵ ئاڵای بەرەی رزگاری نەتەوەیی کوردستان (ئەرنەکە) هەڵە کرد.

 مارک پێی وتم کە هەستی کردووە تیمی بەرگری بە یەکلاکەرەوە لە دادگادا لە قسەکانیاندا سەرکەوتنیان بەدەستهێناوە. بەڵام دادوەر لە بڕیارە نووسراوەکەیدا ئەو بیرۆکەیەی ڕەتکردەوە کە خۆپیشاندانەکە وەک بانگەوازێک بۆ لابردنی قەدەغەکردن تێدەگەیشت؛ بەڵکو نووسیویەتی؛ "دڵنیام چالاکی هەر تۆمەتبارێک لەلایەن چاودێرێکی بابەتیانە و ئاگادار و عەقڵانییەوە تێنەدەگەیشت کە تەنها داکۆکیکردن لە قەدەغەکردنی قەدەغەکردن بێت بە پێچەوانەی پشتیوانییە لە پەکەکە."

 بێدەنگکردنی دەنگی کورد

بێریتان باسی لەوە کرد کە بۆچی بەشداری لە خۆپیشاندانەکەدا کردووە. ئەو پێی ووتم: “تەمەنم ٤٢ ساڵە. بیرمە لەژێر ترسی هێرشی ئاسمانی و بۆردومانی کیمیایی و جینۆساید و ئەنفال (جینۆساید) و تۆپ و بۆمب و چەک بەسەر خۆم و گەلەکەمدا گەورە بووم. جگە لەوەش هەژارییەکی زۆر و نەبوونی خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکان لە وڵاتی من کوردستاندا هەیە. وڵاتەکەمان دەوڵەمەندە بە نەوت و هەموو کانزا بەنرخەکان، بەڵام ئێمەی گەلی کورد ناتوانین ژیانێکی شایستە بۆ منداڵەکانمان و خۆمان دابین بکەین بەهۆی دزی و تاڵانکارییەکانی وڵاتانی داگیرکەر بە پاڵپشتی وڵاتانی زلهێزی دیکە”.

 ئەو لە درێژەدا وتی: " سەرەڕای هەموو ئەمانە، ڕۆژانە لە شارەکانمان لەلایەن فڕۆکە و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی تورکیا بۆردومان دەکرێین و قوتابخانە و کارەبا و ئاو و شوێنە گشتییەکانمان وێران دەبن. ژن و منداڵ و بەساڵاچوو و بێتاوان دەکوژرێن. ژینگەکەمان لەناو دەچێت و دەسوتێت. دارستانەکانمان دەبڕدرێن و دارەکانیان دەبرێنە تورکیا. زۆرێک لە کوردە بێتاوانەکان لە زیندانەکانی تورکیا بۆ ماوەی ٢٠ بۆ ٣٠ ساڵ تەنها لەسەر کورد بوون ئەشکەنجە دەدرێن. بۆ نموونە عەبدوڵڵا ئۆجەلان ماوەی ٢٥ ساڵە بەبێ هیچ مافێکی یاسایی لە زیندانی تاکەکەسی لە دوورگەی ئیمرالی زیندانی کراوە”.

 بێریتان ئاماژە بە گاڵتەجاڕییەکەی پۆلیسی بەریتانیا دەکات کە بە هۆی نمایشکردنی ئاڵایەکەوە دەستگیری کردووە لە کاتێکدا ناڕەزایەتی دەربڕی بەرامبەر بەو دڕندەییانەی بەسەر گەلی کورددا سەپێنراوە. ئەو لە درێژەدا وتی: "گەلی کورد لە تورکیا و ئێران مافی خوێندن و قسەکردن و فێربوونی زمانی دایکی نییە. ڕۆژانە ڕووبەڕووی زیندانیکردن و ئەشکەنجەدان و تەنانەت لەسێدارەدان دەبنەوە. کاتێک هاتمە سەر شەقامەکان بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتی بەرامبەر بەو چالاکیەم، پۆلیسی بەریتانیا دەستگیریان کردم و بردیانمە دادگا. ئایا من تاوانبارم؟!”

 'پۆلیسی ستەمکارانەی دژە تیرۆر'

 زۆرێک لە بەریتانیەکان سزاکانی سەر  بێریتان و مارک بە سیاسی دەزانن. بەپێی وتەی کات هۆبس لە تۆڕی چاودێری پۆلیس: “ئەمە نموونەیەکی دیکەی سەرکوتکردنی سەرکوتکەرانەی هاودەنگی نێودەوڵەتییە. کەس لەم وڵاتەدا بە سەرکوتکردنی ئەو ڕێکخراوانەی کە هەرگیز لێرە کاریان نەکردووە و لە حاڵەتی پەکەکەدا لە چوارچێوەی بەریتانیا قەدەغەکراون، تەنیا بۆ ئارامکردنەوەی حکومەتی سەرکوتکەری توندی تورکیا و پاراستنی هاوپەیمانییە سیاسییەکان، هیچ کەسێک لەم وڵاتەدا سەلامەتتر و ئەمنتر ناکرێتەوە. بەڵکو وا لە کۆمەڵگای کورد دەکرێت کەمتر هەست بە سەلامەتی بکات و مافەکانیان بە هۆی پۆلیسی ستەمکارانەی دژە تیرۆرەوە دەخرێنە مەترسییەوە. هەڵبژاردنی دەستگیرکردنی هەر کەسێک بەهۆی دروشمی ‘ژن، ژیان، ئازادی’ شەرمەزارییە.”

پرسیارم لە هاوسەرۆکی مەجلیسی گەلی کورد لە بەریتانیا کرد کە بۆچی گرنگە قەدەغەکردنی پەکەکە لاببرێت؟ لە وڵامدا ئەو ئاماژەی بەوە کرد: لابردنی قەدەغەکردنی پەکەکە داواکاری ڕەوای خەڵکە. پەکەکە بە دوای چارەسەری ڕەوا و بە دوای ئاشتی دەگەڕێت لە ناوچەیەکی تووڕەی شەڕدا. لە ئاستی جیهانیدا دەتوانین ببینین کە شەڕەکان بە زۆری بەهۆی بێتوانایی خەڵک لە مافی چارەی خۆنووسین ڕوودەدەن. ئەگەر خەڵک مافی چارەی خۆنووسینیان هەبوایە، زۆرینەی ئەم شەڕانە ڕوویان نەدەدا. وە ئەوە شتێکە کە پەکەکە بۆ مافی چارەی خۆنووسین و مافە بنەڕەتییەکانی ژنان خەبات دەکات. من هیچ کردەوەیەکی تیرۆریستی لەوەدا نابینم”.

پاساوی یاسایی بۆ تاوانبارکردنی پەکەکە لە زۆر ئاستدا تەحەدای بۆ کراوە. تانەدان لە لایەن پەکەکە بۆ دادگای دادی ئەوروپا لە ئارادایە و دۆسیەیەکی یاسایی لە ئەڵمانیاش کە تەحەدای قەدەغەکردن دەکات بەردەوامە. لە ساڵی ٢٠٢٠ دادگای باڵای بەلجیکا بۆی دەرکەوت کە پەکەکە ڕێکخراوێکی تیرۆریستی نییە، لەبری ئەوە بڕیاری دا کە شەڕی نێوان پەکەکە و تورکیا "ململانێیەکی چەکداری نا نێودەوڵەتییە". دەوڵەتی بەلجیکا بۆ سەرپێچیکردن لەم بڕیارە، هێشتا ئەو ڕێکخراوە دەخاتە لیستی گروپە تیرۆریستییە قەدەغەکراوەکانی خۆیەوە.

لە ئێستادا قەدەغەکردنی پەکەکە کارا دەکات بۆ هەراسانکردن و تۆقاندن و گرتن و زیندانیکردنی ئەندامانی تەڤگەری ئازادیی کورد و لایەنگرانیان. ئەو شێوازەی سەرکوتکردن کە لە بەریتانیا ڕوودەدات لە زۆرێک لە وڵاتانی ئەوروپادا دووبارە دەکرێتەوە. بەڵام وەک مارک جەختی لەسەر کردەوە، مەحاڵ دەبێت “بگەینە چارەسەرێکی ئاشتیانە لەکاتێکدا لایەنێک تاوانبار دەکرێت.

هـ . ب