بولغاریا رێوشوێنەکانی سەر سنور توندتر دەکاتەوە

بولغاریا بۆ رێگریکردن لە پەنابەرە ئەفغانیەکان، ٤٠٠ بۆ ٧٠٠ سەربازی دیکە لەسەر سنورەکانی جێگیر دەکات.

دوای کۆنتڕۆڵکردنی ئەفغانستان لەلایەن بزوتنەوەی تالیبانەوە، کۆچی خەڵکی ئەفغانستان بەرەو وڵاتانی رۆژئاوا دەستیپێکرد. بولغارستانیش بۆ ئەوەی رێگری لە پەنابەرە ئەفغانیەکان بکات، لەنێوان سنوری خۆی و تورکیا و یوناندا ٤٠٠ بۆ ٧٠٠ سەربازی دیکە جێگیر دەکات.

جۆرجی پانایۆیوڤ وەزیری بەرگری بولغاریا وتی، "فشارێک زۆر لەسەر سنوری وڵاتەکەی دروست بووە. سەربازان ئەرکی پاراستنی سنور جێبەجێ دەکەن و جەندرمە لەسەر سنور هاوکاری سەربازان دەکەن. ئەم بریارە لەدوای زیادبوونی شەپولی پەنابەری دەرچووە."

بولغاریا کە سنوری تێپەڕبونی پەنابەرانە بۆ ئەوروپا، لەنێوان ساڵانی ٢٠١٣ و ٢٠١٨دا بە درێژایی ٢٥٩ کیلۆمەتر سنورەکەی لەگەڵ تورکیا تەلبەند کرد.

بولغاریا کە هەژارترین وڵاتی یەکێتی ئەوروپایە، تاوەکو ئێستا هیچ پەنابەرێکی لە وڵاتەکەی قبوڵ نەکردووە.

ف.ق