بومه‌له‌رزه‌یه‌ك به‌ گوڕی ٦.٢ ریخته‌ر سوماترای هه‌ژاند

له‌ باكوری دوورگه‌ی سوماترای ئه‌نده‌نوسیا بومه‌له‌رزه‌یه‌ك به‌ گوڕی ٦.٢پله‌ به‌ پێوه‌ری ریخته‌ر روویدا و لانیكه‌م دوو كه‌س مردن.

به‌پێی ده‌زگای زه‌ویناسی ئه‌مریكا له‌ ویلایه‌تی سوماترای رۆژئاوا، له‌ دووری ٧٠ كیلۆمه‌تر له‌ شاری بوكیتینگای و له‌ قوڵایی ١٢ كیلۆمه‌تری زه‌وی به‌ گوڕی ٦.٢ پله‌ به‌ پێوه‌ری ریخته‌ر بومه‌له‌رزه‌ روویداوه‌. راگه‌یه‌نراوه‌، كه‌ بومه‌له‌رزه‌كه‌ كاتژمێر ٠٢:٥٣ خوله‌ك ناوچه‌كه‌ی هه‌ژاندووه‌.

به‌رپرسان رایانگه‌یاند، كه‌ لانیكه‌م دوو كه‌س مردوون و نزیكه‌ی ٢٠ كه‌سیش برینداربوون.

دوای بومه‌له‌رزه‌كه‌ زه‌نگی هۆشداری سۆنامی لێنه‌درا، له‌ ریائۆ و ویلایه‌تی باكوری سوماتراش هه‌ست به‌ بومه‌له‌رزه‌كه‌ كرا.

هـ . ب