بیلارووس و رووسیا مانۆری سەربازی ئەنجام دەدەن

ئەلکساندر لۆکاشینکۆ سەرۆکی بیلارووسیا رایگەیاند، لە مانگی شوباتدا لەگەڵ رووسیا مانۆری سەربازی ئەنجام دەدەن.

لۆکاشینکۆ لە کۆبونەوەیەکدا لەگەڵ وەزارەتی بەرگری وتی، " بەپێی پلانسازی ئێمە، مانۆرەکە لە مانگی شوباتدا ئەنجام دەدرێت."

ئەلکساندر لۆکاشینکۆ سەرۆکی بیلارووس لە ساڵی ٢٠٢١دا لەگەڵ ڤیلادیمیر پۆتین سەرۆکی رووسیا بڕیاری مانۆرەکەیان داوە.

لۆکاشینکۆ باسی ئەوەشی کرد کە ئوکراینا لەسەر سنوری بیلارووس هێزەکانی زیاد دەکات و وتی، " ئەوان لە رووی سەربازیەوە ئامادەن."

بەهۆی کێشەی ئوکراینا ئاڵۆزیەکی زۆر لەنێوان رووسیا و وڵاتانی ڕۆژئاوا دروست بووە.

ئوکراینا و وڵاتانی ڕۆژئاوا رایدەگەیەنن کە رووسیا ئامادەکاری بۆ هێرشێکی سەربازی دەکات. رووسیاش رەتیدەکاتەوە و دەڵێت، ناتۆ دەیەوێت ئوکراینا و جۆرجیا  بکاتە ئەندامی هاوپەیمانیەکەی.

ف.ق