چالاکگێڕانی ئێشکگیری ئازادی: با گەنجانی ئەوروپا دەنگیان هەڵبڕن

کۆمەڵەی نوێی ئێشکگیری ئازادی بانگەوازییان لە یەکێتی ئەوروپاکرد بە گوێرەی یاساکانی خۆی بجوڵێتەوە و داوایان لە گەنجانی ئەوروپاکرد بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد لەمساڵدا هەرچی پێویست بکات ئەوە بکەن.

چالاکی ئێشگیری ئازادی لە هەفتەی ٦١٥دا

عەگید ئوراڵ کە لەساڵی ٢٠١٤ەوە بە شداری چالاکی مانگرتن لە خواردنی ١٤ چالاکوان بووە ئاماژەی بەوەدا "وەک چۆن ئەوەی ڕۆحێتی یەکێتی و بەرخۆدان دوژمنی کشاندە دواوە، بەم شێویەش پێویستە گەنجانمان لە ئەوروپا دەنگیان هەڵبڕن، یەكێتی و ڕێکخستنەکانیان گەورەتربکەن، بەم شێوەیە دەتوانن ئەنجام وەرگرن و ڕێبەرمان لە زیندان ڕزگاربکەین."

ئیشکگیری ئازادی کە لەلایەن دەستپێشخەری 'ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان' لە ٢٥ی حوزەیرانی ٢٠١٢ەوە دەستیپێکردوە بۆ ئازادی جەستەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، لە شاری ستراسبۆرگی فەرەنسا لە ١٢هەمین ساڵی خۆیدا بەردەوامە.

ئێشکگیرییەکە کە هەر هەفتەیەک لە لایەن گروپێک لە کوردانی ئەوروپاوە بەڕێوەدەبرێت، لە هەفتەی ٦١٥هەمیدا بەردەوامە.

چالاکیەکان لە گۆڕەپانەکانی نزیک لە دامەزراوەکانی ئەوروپا (پەرلەمانی ئەوروپا، ئەنجومەنی ئەوروپا، سی پی تی و دادگای مافەکانی مرۆڤ لە ئەوروپا) ئەنجامدەدرێن. چالایگێڕانی ئەم هەفتەیە لە لایەن کۆمەڵک لە شاری کیەلی ئەڵـمانیەوە ئەنجمام دەدرێت و پێکهاتوونە لە ؛ ئەندامی ناوەندی کۆمەڵگای دیموکراتیکی کوردی کیەلی عەگید ئۆراڵ، مەدینە ئۆراڵ، عەبدوڵا یلدز و شیار یەلماز.

عەگید ئوراڵ یەکێک لە بەشداربوونی چالاکیەکە وتی: "ڕۆژبوونی ڕێبەرمان و جەژنی ڕەمەزان لە هەرچوار پارچەی کوردستان پیرۆزبێت. ئەو ئەنجامانەی لە مانگرتنی لە خواردن بەدەستمان هێناوە بەگوێرەی خواستەکانی ئێمە نەبوو، بۆ ئەوەی ئەنجامێکی باش وەدەستخەین، ساڵی ٢٠٢٤ ساڵیکی گرنگە. ساڵی بەرخۆدانە. بۆ ئازادی جەستەی ڕێبەرمان هەرچی پێویست بکات ئەنجامی دەدەین. داوا لە پەرلەمانی ئەورپا دەکەین بەگوێرەی یاساکانی خۆی مامەڵەبکات. مافی مرۆڤ کە ئەوان کردیان بە ڕۆژەڤ تەنها لەسەر کاغەز ماوەتەوە و لە پراکتیکدا بەجێیناگەیەنن. لە پێش هەموویانەوە سی پی تی. هیوامان ئەوەیە گەنجانمان لە ساڵی ٢٠٢٤دا دەنگیان هەڵبڕن و ئەنجام وەرگرین. وەک چۆن ئەوەی ڕۆحێتی یەکێتی و بەرخۆدان دوژمنی کشاندە دواوە، بەم شێویەش پێویستە گەنجانمان لە ئەوروپا دەنگیان هەڵبڕن، یەكێتی و ڕێکخستنەکانیان گەورەتربکەن، بەم شێوەیە دەتوانن ئەنجام وەرگرن و ڕێبەرمان لە زیندان ڕزگاربکەین."

شیار یەلمازی چالاکگێڕیش داوای ئەوەیکرد بۆ لابردنی گۆشەگیری و مسۆگەرکردنی ئازادی جەستەی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان گەلی کورد یەکگرن و بگەن بە ئامانجە مافدارەکانی خۆیان.