چەند بەرپرسێکی سوپای پاسداران بە موشەک کرانە ئامانج

ئیسرائیل بە موشەک بینایەکی لە دیمەشق کردە ئامانج و چەند بەرپرسێکی سوپای پاسدارانی ئێران کوژران.

لە دیمەشقی پایتەختی سوریا لە گەڕەکی مەززە بینایەکی ٤ نهۆم بە موشەک کرایە ئامانج.

سەرچاوەیەکی ئەمنی بە ئاژانسی ڕۆیتەرزی گوت: "چەند ڕاوێژکارێکی ئێرانی لە بیناکەدا هەبوون، لە هێرشەکدا ئەندامێکی سوپای پاسداران کوژراوە و یەکێکی تریان بریندارە".

ئاژانسی میهر ڕایگەیاند لە هێرشەکەدا ٢ ڕاوێژکاری پلەبەرزی ئێران کوژراون.

هێشتا ئیسرائیل هیچ لێدوانێکی لەبارەی ڕووداوەکەوە نەداوە.

بەگوێرەی ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ، لە بیناکەدا ٥ کەس کوژراون.

بەپێی میدیاکانی سوریاش ١ پلەبەرز و ٤ بەرپرسی ئێرانی کوژراون. دووپاتکراوەتەوە لە هێرشەکەدا بەرپرسێک بە ناوی حاجی سدیق ئومیدزادە کوژراوە کە بەپرسی کاروباری هەواڵگری پاسدارانی ئێرانە.

هەروەها ڕاگەیاندراوە یەکێکی تر لە کوژراوەکان فەرماندەیەکی حەشدی شەعبییە بە ناوی ئەبو مونتەزەر.