چوار کۆچبەر لە دەریای مانش گیانیان لە دەستدا

لە ناوچەیی داڵاسی فەرەنسا کە کۆتا خاڵی پەڕینەوەی کۆچبەران بەرەو ئینگلتەرا، لە کاتی هەوڵدانی پەڕینەوە لە دەریای مانشێ دا ٤ کۆچبەر گیانیان لەدەستدا و کۆچبەرێکیش بریندار بوو.

ڕۆژی چوارشەممە ١٤ کانوونی دووەم لە ناوچەیی داڵاس ٤ کۆچبەر کە دەوترێت لە سوریا و عێراق هاتوون، لە کاتی هەوڵدانیان بۆ ئینگلتەرا  گیانیان لە دەستداوە، لە هەمان کۆمەڵەی کۆچبەراندا برینداری سەختی تێدابووە و ڕەوانەی بەخۆشخانە کراون.

بەگوێرەی ڕۆژنامەی لا ڤۆیکس دو نۆرد، ٧٠ کۆچبەر ڕزگارکراون کە١٠ منداڵی بچووکیان تێدایە. تیمەکانی فریاگوزاری سەرلەبەیانی لە ناوچەیەک ١٠ کیلۆمەتر دوورتر لەوێ، ٢٠ کەسی دیکەیان ڕزگار کرد.