Covîd-19: ژمارەی ئەو کەسانەی گیانیان لەدەستداوە گەیشتە ٧٦ هەزار کەس

لە هەموو جیهان ژمارەی ئەو کەسانەی تووشی ڤایرۆسی بوون گەیشتە ملیۆنێک و ٣٦٩ هەزار کەس و ٧٦ هەزار کەسیش گیانیان لەدەستداوە.

زیاترین ڕێژەی تووشبونی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئەمریکا تۆمارکراوە و زۆرترین کەسیش لە ئیتاڵیا گیانیا لەدەستداوە.

بە پێی ئاماری زانکۆی جۆن هۆپکینس، لە کاتژمێر ١٤:٤٠ەوە لە هەموو جیهان ژمارەی ئەو کەسانەی تووشی ڤایرۆسی بوون گەیشتە ملیۆنێک و ٣٦٩ هەزار کەس و ٧٦ هەزار کەسیش گیانیان لەدەستداوە.

تورکیا

لە تورکیا ٣٠ هەزار و ٢١٧ کەس تووشی ڤایرۆسەکە بوون و ٦٤٩ کەس گیانیان لەدەستداوە. دەزگا تەندروستیەکان ڕایدەگەیەنن کە ژمارەی تووشبووان و قوڕبانیان زۆرترە.

ئەمریکا

لە ئەمریکا ٣٦٨ هەزار کەس تووشی ڤایرۆسەکە بوون و ١١ هەزار کەس گیانیان لەدەستداوە. ٣٣٠ هەزار کەس لە ئێستادا لەژێر چاودیریدان و دۆخی ٩ هەزار کەس مەترسیدارە.

ئیتاڵیا

١٣٢ هەزار حاڵەت تۆمارکراون و ١٦ هەزار و ٥٠٠ کەس گیانیان لەدەستداوە و ٩٠ هەزار کەس لەژێر چاودێری پزیشکەکاندان.

ئیسپانیا

لە ئیسپانیا ١٤٠ هەزار و ٥٠٠ کەس تووشی ڤایرۆسەکە بوون و نزیکەی ١٤ هەزار کەس گیانیان لەدەستداوە و ٨٣ هەزار لە لە نەخۆشخانەکاندان و دۆخی ٧ هەزار کەس مەترسیدارە.

ئەڵمانیا

١٠٣ هەزار کەس تووشی ڤایرۆسەکە بوون، هەزار و ٨٠٠ کەس گیانیان لەدەستداوە. زیاتر لە ٦٥ هەزار کە لە نەخۆشخانەکاندا لەژێر چاودێریدان.

فەڕەنسا

١٠٠ هەزار کەس تووشی ڤایرۆسەکە بوون و ٨ هەزار و ٩٠٠ کەس گیانیان لەدەستداوە.

بەریتانیا

٥١ هەزار کەس تووشی ڤایرۆسەکە بوون، ٥ هەزار و ٣٧٠ کەس گیانیان لەدەستداوە.

هۆڵەندا

١٨ هەزار کەس تووشی ڤایرۆسەکە بوون، هەزار و ٨٦٧ کەس گیانیان لەدەستداوە و نزیکەی ١٧ هەزار کەس لە نەخۆشخانەکاندان و دۆخی هەزار و ٤٠٠ کەس مەترسیدارە.

بەلجیکا

٢٢ هەزار کەس تووشی ڤایرۆسەکە بوون و ٢ هەزار کەس گیانیان لەدەستداوە. نزیکەی ١٦ هەزار کەس لەژێر چاودێریدان.

سویسرا

٢٢ هەزار حاڵەت تۆمارکراون و ٧٨٠ کەس گیانیان لەدەستداوە و لە ئێستادا ١٤ هەزار کەس لە نەخۆشخانەکاندان.

ئێران

٦٢ هەزار حاڵەت تۆمارکراون و ٣ هەزار و ٨٧٠ کەس گیانیان لەدەستداوە. سەرچاوەکانی ئۆپۆزسیۆن دەڵێن ١٩ هەزار کەس بە ڤایرۆسەکە گیانیان لەدەستداوە.

ڕووسیا

حەوت هەزار و ٤٠٠ حاڵەت تۆمارکراون و ٥٠ کەس گیانیان لەدەستداوە.

ژاپۆن

٤ هەزار کەس تووشی ڤایرۆسەکە بوون و ٩٠ کەس گیانیان لەدەستداوە.

پاکستان

٣ هەزار و ٧٠٠ کەس تووشی ڤایرۆسەکە بوون و ٥٠ کەس گیانیان لەدەستداوە.

ف.ق