دەم پارتی، لە ئەنجومەنی ئەوروپا بەردەوامە لە کۆبوونەوەکانی

شاندی دەم پارتی ئەمڕۆ لە دوو لایەنەوە لە ئەنجومەنی ئەوروپا بەردەوام بوو لە گفتوگۆکانی و وتی: "دەبێت یەکێتی ئەوروپا سەبارەت بە گۆشەگیریی ئیمرالی، ئەرکێکی کاریگەر بەرێوە ببات، دەسەڵاتدارانی یەکێتی ئەوروپا دەڵێن" پەیوەندی بە ڕێکخراوی سی پی تی" ـەوە هەیە.

ئۆزگور فایق ئەرۆڵ، پارێزەری، ڕێبەری گەلی کورد، عەبدوڵا ئۆجالان، عومەر ئۆجالان پەرلەمانتاری دەم پارتی و برازای ڕێبەر ئۆجالان، هەروەها بەردان ئۆزتورک، هاوسەرۆکی کۆمیسیۆنی پەیوەندییەکانی دەرەوەی دەم پارتی، سەڤیلای چەلەنک پەرلەمانتار و فایق یاگزای نوێنەری دەم پارتی لە ئەنجوومەنی ئەوروپا لە ستراسبۆرگ لە دوو لاوە بەردەوام بوون لە کۆبوونەوەکانیان.

کۆبوونەوەکانی دەم پارتی و پارێزەران بەردەوامن

ڕۆژی چوارشەممە، پارێزەر ئۆزگور فایق ئەرۆڵ و پەرلەمانتار عومەر ئۆجالان، کە لەگەڵ کۆمیتەی پێشگرتن لە ئەشکەنجەی ئەوروپا، (سی پی تی)، بەرپرسی مافەکانی مرۆڤ و کاروباری یاسایی ئەنجومەنی پەرلەمانی یەکێتی ئەوروپا کۆبونەوە.

لە میانی دیدارەکەیاندا نیگەرانییەکانیان سەبارەت بە تەندروستی و سەلامەتی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵڵا ئۆجالان و گۆشەگیرکردنی کە ماوەی ٣ ساڵ دەبێت، باسکرد.

لە دانیشتنەکاندا ئاماژە بەوەکرا دەوڵەتی تورک بڕیارەکانی مافی مرۆڤی ئەوروپا و ئەنجومەنی ئەوروپای پێشێل کردووە و داوا کرا پێویستە ئەنجومەن لەم بوارەدا ئەرکی یەکلا کردنەوە بگێڕێت.

کۆبوونەوە لەگەڵ سکرتێری گشتی یەکێتی ئەوروپا

بەردان ئۆزتورک هاوسەرۆکی کۆمیسیۆنی پەیوەندییەکانی دەرەوەی دەم پارتی، ئەندام پەرلەمان سەڤیلای چەلەنگ و نوێنەری ئەنجومەنی ئەوروپا فایق یاگزای لەگەڵ سکرەتێری گشتی ئەنجومەنی ئەوروپا Marija Pejçînovîç Bûrîç کۆبونەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا، باس لە سیاسەتەکانی حکومەتی ئاکەپە لە جێبەجێنەکردنی بڕیارەکانی ئەنجومەنی وەزیران و بەتایبەتی بڕیاری سەلاحەدین دەمیرتاش و عوسمان کاڤالا کرد، هەروەها سەبارەت بە ئەنجامی هەڵبژاردنە هەرێمیەکان، ساختەکارییەکان بە گشتی بارودۆخی سیاسی تورکیا قسە و باسی لەسەر کرا.

دووەمین ڕۆژەڤی شاندەکە بریتی بوو لە جێبەجێنەکردنی بڕیارەکانی دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا لەلایەن تورکیاوە. هەروەها "مافی هیوا" کە دادگا لەسەر داواکاری پارێزەرانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دراوە بەڵام جێبەجێ ناکرێت و ڕایگەیاندووە کە لە ماوەی ٣ ساڵی ڕابردوودا هیچ زانیارییەک لە ئیمرالیەوە نەدراوە و ئەمەش لە کۆمەڵگای کوردیدا ناڕەزایی لێکەوتووتەوە. لە کۆتاییدا داوای لە ئەنجومەنی ئەوروپا و سی پی تی کرا، ئەرکەکانیان بە پێی یاسا جێبەجێ بکەن.

سکرتێری گشتی ئەنجومەنی یەکێتی ئەوروپا، سەبارەت بە گۆشەگیری لە ئیمرالی، بەرپرسیارێتی ئەنجومەنی پشتگوێ خست و وتی: "پەیوەندی بە ڕێکخراوی CPT "هەیە. سکرتێری گشتی تەنها ئاماژەی بەوەدا کە بڕیارەکانی ئەنجومەن بۆ هەموو وڵاتانی ئەندام بە تورکیاشەوە وەک یەک دەڕۆنە پێش و وتی، دانوستانەکان لەگەڵ تورکیا بە شێوەیەکی دولایەنە بەردەوامن."