دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی پێشووی ئەمریکا دادگایی دەکرێت

ترەمپ سەرۆکی پێشووی ولایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ، لەسەر خراپ مامەڵەکردن لەگەڵ بەڵگەنامە نھێنییەکان دادگایی دەکرێت.

 دۆسێکی دیکە بۆ دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی پێشووی ئەمریکا دەکرێتەوە و لەسەر خراپ مامەڵەکردن لەگەڵ زانیارییە نھێنییەکان دادگایی دەکرێت.

میدیاکانی ئەمریکا لەزاری دادوەر ئیلین کانون بڵاویانکردووەتەوە، بابەتی خراپ مامەڵە کردن لەگەڵ بەڵگەنامە نهێنیەکان و زانیارییە حکومییەکان کە بە نھێنی دادەنرێن، دۆسێیەکی تری یاساییە کە بۆ دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی پێشووی ئەمریکا کراوەتەوە و بڕیاریشە یەکەم دانیشتنی ئەو دادگاییە لە رۆژی ٢٠ی مانگی ئایاری ساڵی ٢٠٢٤ بەڕێوەبچێت.

 ئەو دادوەرە ئاشکراشی کرد: "داواکاری گشتیی ئەمریکا داوایەکی بەرزکردووتەوە بۆئەوەی دادگاییکردنەکەی دۆناڵد ترەمپ لەسەر دۆسێی خراپ مامەڵەکردن لەگەڵ بەڵگەنامە و زانیارییە نهێنیەکانی حکومەت بۆ مانگی ١٢ی ئەمساڵ پێش بخرێت، بەڵام تائێستا وەڵامی داواکارییەکەیان نەدراوەتەوە.

هـ . ب