درۆنەکانی تورک لە ئەسیۆپیا خەڵکی مەدەنی دەکوژن

لە هەرێمی تیگرای سوپای ئەسیۆپیا کە هێرشی ئاسمانیدا لانیکەم ١٠٨ هاوڵاتی مەدەنی کوشت. لە هێرشەکاندا درۆن بەکاردەهێنرێن.

بەپێی نەتەوە یەکگرتووەکان  لە سەرەتای ئەم مانگەوە لە هەرێمی تیگرای ئەسیۆپیا لانیکەم ١٠٨ هاوڵاتی مەدەنی کوژراون. شەڕی ناوخۆیی ئەو وڵاتە بووەتە هۆکاری کوشتنی هەزاران کەس و دەربەدەربوونی هەزاران کەسی دیکە.

              لە هەرێمی تیگران کە لە ژێر کۆنتڕۆڵی ئۆپۆزسیۆندایە، لەم دواییانەدا رووبەرووی هێرشی گەورەی درۆنەکان دەبێتەوە. سوپای ئیسیۆپیا تاوەکو ئێستا لەبارەی درۆنەکان هیچ زانیاریەکی بڵاونەکردووەتەوە، بەڵام لە جێگەی سەرباز درۆن لە شەڕەکاندا بەکاردەهێنرێت.

هەروەها بەهۆی ئەوەی هەرێمێکی داخراوە نازانرێت چ جۆرە چەکێک لە شەڕدا بەکاردەهێنرێت.

هەرچەندە زانیاریەکان کەمن بەڵام بەپێی هەندێک سەرچاوە درۆن بەکاردەهێنرێن.

پسپۆرانی شەڕ کە بۆ ئاژانسی فرانس پرێس قسەیان کردووە دەڵێن، حکومەت درۆنێکی زۆری لە وڵاتان کڕیوە و بەکاریدەهێنێت.

ویم زویجینینبورگ کە ڕێخراوێکی ئاشتیە رایگەیاند، لە هێرشەکاندا درۆنی دەوڵەتی تورک، ئێران و چین بەکاردەهێنرێن.

لە ڕابردووشدا دەوڵەتی تورک لە لیبیا دەوڵەتی تورک بە کوشتنی هاوڵاتیانی مەدەنی تۆمەتبارکرابوو. لە چوار پارچەی کوردستان دەوڵەتی تورک بە درۆنەکانی هەزاران کەسی شەهید کردبووە. بە تایبەتی لە رۆژئاوا و باشوری کوردستان درۆنەکانی تورک لەبەرچاوت جیهان بە دەیان هاوڵاتیان شەهید کردووە.

ف.ق