'دەتوانرێت ئاشتی بە سەرکردەیەکی وەک عەبدوڵا ئۆجالان پێکبهێنرێت'

پەرلەمانتاری سویسری نیکۆلاس والدەر سەرنجی خستە سەر گۆشەگیری ئیمراڵی و وتی: "گۆشەگیری کە ڕێبازێکی ئەشکەنجەیە، پێویستە بە کۆتابێت. پێیستە ئۆجالان ئازاد بێت چونکە ئاشتی تەنها بە ئۆجالانەوە پێكدێت."

نیکۆلاس والدەر

ڕێبەری گەلی کورد ماوەی ٢٥ ساڵە لە ژێر گۆشەگیری سەختی ئیمراڵیدایە، ماوەی زیاتر لە ٣ ساڵیشە ناتوانرێت هیچ زانیارییەکی لەبارەوە وەدەستخرێت. بێدەنگبوونی ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ بەرامبەر بە گۆشەگیری ئیمراڵی، لە سەرووی هەموویانەوە کۆمیتەی ڕێگریکردن لە ئەشکەنجەی ئەوروپا و کۆنسەی ئەوروپا هاوبەشن لە تاوانی گۆشەگیری ئیمراڵی. هەڵمەتی 'ئازادی بۆ ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد'پێی نایە قۆناغی دووەمەوە، هەڵمەتەکە لەناو بەشە جیاوازەکانی کۆمەڵگادا بڵاوبووەتەوە.

یەکێک لەو کەسانەی لەسەر ئاستی نێونەتەوەی پشتگیری دەداتە هەڵمەتەکە و دژ بە گۆشگیری ئیمراڵیە، خۆاستی ئازادییە بۆ ڕێبەری گەلی کورد، ڕاوێژکاری سەرۆکی گشتی پارتی سەوزی سویسرا و پەرلەمانتاری سویسرا نیکۆلاس والدەرە. والدەر پێش چەند ڕۆژێک پشتگیری خۆی دا بەو ڕەشنووسەی لەسەر بارودۆخی زیندانیکردنی عەبدوڵا ئۆجالان پێشکەشی ئەنجومەنی فیدرڵی سویسرا کرابوو. پەیوەست بەم مژاری گۆشەگیری ئیمراڵی و گرنگی ئازادی عەبدوڵا ئۆجالان بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) قسەیکرد.

'ئەشکەنجەی گۆشەگیری لە دژی مافە نێونەتەوەییەکانە'

پەلەمانتار نیکۆلاس والدەر بارودۆخی دیلگرتنی عەبدوڵا ئۆجالانی بە گۆشەگیرییەکی سیاسی نرخاند و وتی: "ئامانج لەم گۆشەگیرییە ئەوەیە نەهێڵن عەبدوڵا ئۆجالان خۆی دەرببڕێت و بە تێپەڕبوونی کات وزەیی لەباربچێت. گۆشەگیری ڕێبازێکی ئەشکەنجەیە. گۆشەگیرکردنی مرۆڤێک بە شێوەیەکی ئاشکرا بریتییە لە ئەشکەنجە. هەروەها گۆشەگیری ئەوە پیشان دەدات کە حکومەتی تورک چی بوێت ئەوە دەتوانێت بیکات، بەبێ گوێندانە یاسایی نێونەتەوەی. گۆشەگیری جێگەی قبوڵکردن نیە. تورکیاش وەک وڵاتانی تر لە پەیماننامە نێونەتەوەیەکاندایە و بەڵێنی ڕێزگرتن لە یاسا نێونەتەوەییەکای داوە. یاسایی نێونەتەوەی هەموو جۆرە ئەشکەنجەیەکی قەدەغەکردووە."

'گەر کێشەیەک نەبوبایە ئەوا سی پی تی ڕاپۆرتی خۆی بڵاودەکردەوە'

نیکۆلاس والدەر ڕەخنەی ئەوەی کرد وێڕای ئەوەی کاتێکی زۆری بەسەردا تێپەڕیووە، سی پی تی ڕاپۆرتی خۆی دەربارەی ئیمراڵی بڵاونەکردووەتەوە و وتی: "لە کۆتایدا سی پی تی ناچار دەبێت ڕاپۆرتی خۆی بڵاوبکاتەوە. گەر تا ئێستا ڕاپۆرت بڵاونەبووەتەوە ئەوا هۆکاری کێشەیەکی خۆی هەیە. گەر ڕاپۆرتەکە لە سودی حکومەتەکەی ئەردۆغان بوایە ئەوا زووتر بڵاودەکرایەوە. کەواتا کێشەیەک هەیە. هیوادارم ئەو راپۆرتە بڵاوبکرێتەوە و پیشانی بدات کە ئەشکەنجە لە گۆڕێدایە لە ئیمراڵی، گرتن و گۆشەگیریکردن سیاسیە، بارودۆخی گرتنی ئۆجالان جێگەی قبوڵکردن نیە. وە بانگ لە حکومەتی تورک بکا کە ئەم بارودۆخەی ئیمراڵی چاکبکاتەوە."

'تەنها بە سەرکردەیەک کە جێگەی ڕێزبێت لە ناو گەلدا دەتوانرێت ئاشتی پێکبهێرێت'

پەرلەمانتار نیکۆلاس والدەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانی لە چارەسەرکردنی پرسی کورددا وەک کارەکتەرێکی بنەڕەتی هەڵسەنگاند و وتی: "ئەگەر ئاشتی نێوان گەلی کورد و تورکیادا بخوازرێت، ئەوا دەبێت دانوستان لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجالاندا بکرێت.

زۆرینەی گەلی کورد پشتگیریی لە بەڕێز ئۆجالان دەکەن. تەنها بە سەرکردەیەک کە جێگەی ڕێزی گەلەکەی بێت دەتوانرێت ئاشتی پێكبهێنرێت. بۆیە بۆ ئافراندی قۆناغی ئاشتی، دانوسان لەگەڵ ئۆجالاندا زۆرگرنگە. دانوساندن لەگەڵ ئۆجالاندا لە سودی هەموو کەسێکە کە لە هەرێمەکەدا بەدوای ئاشتیدا دەگەڕێت. گەر لەمرۆدا شەڕ لە ئارادایە، هۆکارەکەی ئەوەیە مرۆڤێک لە نمونەی ئۆجالان کە تورکیا دەتوانێت دانوستاندی لەگەڵ بکات، لە زینداندایە."

'پێویستە سویسرا هۆشیاری بدات بە تورکیا'

والدەر ئاماژەی بەوەدا سویسرا بە ئەرکی خۆی هەستێت بۆ کۆتایهێنان بە گۆشەگیری و چارەسەرکردنی پرسی کورد و وتی: "شکۆی سویسرا بە هۆکاری خاوەنداریکردنێتی لە ڕیزگرتن لە مافە نێونەتەوەییەکان و مافەکانی مرۆڤە. بۆیە بەڕێگەی دانوستاند، چاوپێکەتن و بەهێزکردنی پەیوەندیی دولایەنە، پێویستە سویسرا بە بەرپرسیارێتی خۆی هەستێت، بەرپرسیارێتی بیری تورکیا بهێنێتەوە."

پەرلەمانتار نیکۆلانس واڵدەر ڕایگەیاند هەڵمەتی 'ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری بۆ پرسی کورد' زۆر گرنگە و پێویستە پشتگیری لێبکرێت.