دوایین پێشهاتەکانی ئۆکراینا: روسیا لە کیف نزیک دەبێتەوە

دوای ئەوەی ڤیلادیمیر پوتین سەرۆکی روسیا لە بەرانبەر ئوکراینا ئۆپەراسیۆنی سەربازی راگەیاند، سوپای روسیا دەستی بە ئۆپەراسیۆنەکە کرد و لە کیفی پایتەختی ئۆکراینا نزیک دەبێتەوە.

٢٤ی شوبات فەرمانی ئۆپەراسیۆنەکە درا. سوپای روسیا رایگەیاند کە ١١ بارەگای ئاسمانی، ٧٤ وێستگەی سەربازی و ١٨ سیستمی راداری ئاسمانیان لەناوبردووە.

ڤۆلۆدیمیر زیلینسکی سەرۆککۆماری ئوکراینا رایگەیاند، لانیکەم ١٣٧ کەس گیانیان لەدەستداوە، ٣١٦ کەس بریندار بوون و داوای لە سوپاکەی کرد کە گورزی قورس لە هێزەکانی روسیا بدەن.

ئەمریکا، ناتۆ، یەکێتی ئەوروپا، جی ٧، ئەڵمانیا، فەڕەنسا، بەریتانیا و ژاپۆن ئۆپەراسیۆنەکەیان شەرمەزار کرد. چین رایگەیاند کە ئەوان نیگەرانیەکانی روسیا تێدەگەن.

سەرۆککۆماری ئوکراینا باسی ئەوەی کرد کە شەوی ڕابردوو روسیا خەڵکی مەدەنی لە دەوروبەری کیف کردووەتە ئامانج و وتی، " ئەوەش هێرشی نازیەکان لە ساڵەکانی ١٩٤٧دا بەبیرمان دەهێنێتەوە."

سەرچاوە سەربازیەکانی وڵاتانی رۆژئاوا دەڵێن، سوپای روسیا نزیکی کیف بووەتەوە و ئامانجی ئەوەیە حکومەتێکی کاتی نزیک لە روسیا پێک بهێنێت.

ئانتۆن گیراچینکۆ یاریدەدەری وەزیری ناوخۆی ئۆکراینا وتی، بە موشەکی بالیستیک هێرش دەکرێتە سەر کیف و دەنگی تەقینەوەی گەورە دەبیسترێت."

بەپێی ئاژانسی ئەی پی، لۆید ئاوستن بەڕێوەبەری پنتاگۆن رایگەیاندووە کە سەربازانی روسیا ٣٢ کیلۆمەتر لە کیفەوە دوورن.

ف.ق