دەیان هەزار کەس لە نەمسا دژی ڕاست ڕەوەکان ڕژانە شەقامەکان

لە ڤییەنا، ئینسبروک و سالزبۆرگ، دەیان هەزار کەس سەرەڕای دۆخی کەشوهەوا بۆ "بەرگریکردن لە دیموکراسی" لە دژی ڕاستڕەوە توندڕەو ڕژانە شەقامەکان. هەروەها نوێنەرانی دەم-کورد بە ئاڵای یەپەگە و یەپەژە بەشداری خۆپیشاندانەکە بوون.

بەگوتەی ڕێکخەرانی ئەو وڵاتە، ٨٠ هەزار کەس لە بەردەم پەرلەمان لە ڤییەنای پایتەختی نەمسا، دژی ڕاستڕەوە توندڕەوەکان خۆپیشاندانیان ئەنجامدا. هەروەها لە شاری ئینسبروک و سالزبۆرگ چالاکیی شەرمەزاریان بەڕێوە برد.

خۆپیشاندانەکە لەلایەن (دەنگی ڕەش)، ئایندە بۆ هەینیەکان، ئەنجومەنی کۆمەڵگەی کورد، فەیوم و پلاتفۆرمی سیاسەتی مرۆیی پەنابەران ڕێکخرابوو. جگە لە ڕێکخراوە کۆمەڵایەتییە ناحکومییەکان کە بریتی بوون لە ئۆگەبە، ئاک، و Caristas، هەروەها SPO و Kesk بەشدارییان لە خۆپیشاندانەکەدا کرد. لە نێو بەشداربووان جیا لە پێکهاتە ئاینیەکان، نوێنەری بوارەکانی ڕۆشنبیری و هونەریش بەشدارییان کردبوو.

میرەل نگۆسۆ لە ڕێکخراوی دەنگی ڕەش لە نەمسا ڕایگەیاند کە ئەمە خاڵێکی زۆر گرنگە لە مێژوودا و داوای ئەنجامێکی ڕوون لەلایەن حکومەتی فیدراڵی و شارەکەوە کرد.

هەروەها مەجلیسی هەرێمی SPO دەڵێت: "هەندێکمان پێشتر جانتاکانمان کۆکردۆتەوە بیر لەوە دەکەینەوە کە بۆ کام وڵات هەڵبێن".

هەروەها لەیلا کریشباوم، وتەبێژی ڕێکخراوی ئایندە بۆ هەینیەکان وتی:" گەل پێویستە دژایەتی ئەو بزووتنەوە دژە دیموکراسییانە بکەن کە گۆڕانی کەشوهەوا ڕەتدەکەنەوە".

هەروەها نوێنەرانی دەم-کورد بە ئاڵای یەپەگە و یەپەژەوە ڕەنگیان بە خۆپیشاندانە زیاد کرد.