فەد مەد، بۆ بەشداریکردن لە نەورۆزی فرانکفۆرت بانگەوازی بڵاو کردەوە

فەد مەدی نۆرس، بانگەوازی بەشداری لە جەژنی نەورۆزی شاری فرانکفۆرتی ئەڵمانیا کرد کە لە ٢٣ی ئادار بەڕێوەدەچێت.

بەڕێوەبەری فەد مەدی نۆرس، بەیاننامەیەکی نووسراوی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند کە نەورۆزی ٢٠٢٤ دەبێتە ساڵی تێکۆشانی زیاتر و داوای بەشداریکردنی لە نەورۆزی ٢٣ی ئاداری فرانکفۆرت کرد.

لە بەیاننامەکەدا وەها ئاماژە کراوە:

"نەورۆز بۆ گەلی کورد جەژنی ژیانەوە و ئازادییە". نەورۆزی ٢٠٢٤یش گرنگی مێژوویی خۆی هەیە. پێویستە خەڵک لە پرۆسەی بەردەوامی کەمپەینی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان و چارەسەری سیاسی بۆ کێشەی کورد" کە لە ١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ لە سەرتاسەری جیهان دەستیپێکرد، جارێکی تر بینەوە مەیدانەکان. ئێمە باش دەزانین کە هەموو جەژنەکانی نەورۆز بە دروشمی؛ 'بژی سەرۆک ئاپۆ' دەبێتە دڵسۆزی و خاوەنداری بۆ ڕێبەر ئاپۆ. بەدڵنیاییەوە نەورۆزی ٢٠٢٤ دەبێتە ساڵی سەرکەوتن کە تێیدا تێکۆشان، سۆز و وەفاداری دەگاتە بەرزترین ئاستی خۆی.

گەلانی میزۆپۆتامیا ئەمساڵ جارێکی دیکە لە دەوری ئاگری نەورۆز خۆیان ئامادە دەکەن. نەورۆز بە واتای 'ڕۆژی نوێ'، 'ژیانەوە'، 'هاتنی بەهار'، 'یەکەم ڕۆژی ساڵی نوێ' و 'جەژنی ژیانەوە' دێت.

لە ساڵی ٦١٢ پێش زایین گەلانی هەرێمەکە بەساڵان لە لایەن پاشای ئاشوور ئەژدەهاکەوە دەچەوسێندرانەوە، کە بە پێشەنگایەتی کاوەی ئاسنگەرەوە خۆیان ڕێکخست و لە شاخەکانەوە شۆڕشیان کرد و کۆتاییان بەو زوڵمە هێنا. ئەمڕۆ ئەم سەرهەڵدانە شۆڕشگێڕانەیە بە تێکۆشانی ئازادی کوردستاندا خۆی نیشان دەداتەوە. تێکۆشان بۆ ئازادی کوردستان دوا قۆناغی تێکۆشانی کاوەی ئاسنگەرە.

ئیرادەی ڕزگاری و ئازادیی گەلی کورد کە گۆڕاوە بۆ نەورۆز، لە کەسایەتی هەڤاڵ ڕەهشان، بێریوان، ڕۆناهی و سەمایاندا ڕۆحێکی فیدایانەیان خوڵقاند. شۆڕشی ئازادیی کوردستان جارێکی دیکە بە پریشکی ڕۆحی فیدایی ئاپۆیی خۆی لە مێژوودا نیشان دا. بەدڵنیاییەوە ئیرادەی  نەورۆز هەستی ئازادی و ڕزگاریی گەلی کوردی خوڵقاندووە. لەگەڵ بوژانەوەی نەورۆزدا کە هەزاران ساڵە دژی ئیمپریالیزم و داگیرکاری هۆشیاریی کۆمەڵایەتی سەریهەڵداوە بە هیچ جۆرێک پاشەکشەی نەکردووە و لەکەسایەتی هەڤاڵ مەزڵۆم دۆغان و شوێن کەوتوانی بووەتە ڕێبازی تێکۆشان و سەرکەوتنی شۆڕشی ئازادی کوردستان. ئەم چەمک و ڕۆحە لە کەسایەتی گەریلاکانی ئازادی کوردستاندا هێڵی تێکۆشانە لە چیا ئازادەکانی کوردستان.

پەیوەست بەمەوە بەشداری هەموو کوردستانی دانیشتووی ئەوروپا و ئەڵمانیا و خەڵکی کوردستان و دۆستەکانیان لە ئاهەنگی نەورۆزدا زۆر گرنگە. لەسەر ئەم بنەمایە، وەک فەد مەدی نۆرس، داوا لە هەموو کوردستانیان و دۆستانیان دەکەین بەشداری لە جەژنی نەورۆزی ٢٣ی ئازاری شاری فرانکفۆرت بکەن."