فەڕەنسا و میسر لە دەریای ناوەڕاست مانۆری هاوبەش ئەنجام دەدەن

فەڕەنسا لەگەڵ میسر کە گەورەترین موشتەری کڕینی چەکە لە دەریای سپی مانۆرێکی ئاسمانی هاوبەش ئەنجام دەدەن.

سوپای میسر لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، مانۆری سەربازی نێوان هەردوولا چەند رۆژێک بەردەوام دەبێت.

لە راگەیەنراوەکەدا باسی ئەوەکراوە کە مانۆرەکە بەپێی بارودۆخی ئامادەکاریەکان بۆ هەموو ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانە.

هەروەها باسی ئەوەکرا کە مانۆرەکە بەر لە هەموو شتێک قەبارەی سەرقاڵبوون بە کێشە هەرێمیەکان و پاراستنی بیناسازی ژیان لە دەریای سپی بەهێز دەکات."

میسر کە لە هەمانکاتدا هاوپەیمانی سەرەکی ئەمریکایە، بووە یەکەم وڵات کە فڕۆکەی جۆرە رافالی لە فەڕەنسا کڕی. ئەمڕۆ میسر بە ٥٤ فڕۆکەی رافال بووەتە دووەم وڵات لە جیهاندا کە زیاترین فڕۆکەی لەو جۆرەی هەیە.

میسر لە ساڵی ٢٠١٥دا بە بڕی ٩ ملیار یۆرۆ چەکی کڕی. دوایین رێککەوتنی چەک لە مانگی ئایاردا واژۆکرا و قاهیرە ٣٠ فڕۆکەی رافالی بە بڕی ٤ ملیار دۆلار لە فەڕەنسا کڕی.

لەم ساڵانەی دواییدا فەڕەنسا و میسر دەیانەوێت بەرژەوەندیەکانیان لەشەڕ 'دژی تیرۆر' و پاراستنی ئاسایشی هاوبەشدا بەهێز بکەن. هۆکارێکی دیکەش ئالۆزیەکانی تورکیایە لە رۆژهەڵاتی دەریای سپی. سوپای میسر لەم چەند مانگەی دواییدا ژمارەیەک مانۆری ئەنجامداوە.

ف.ق