فەرەنسا داوای لە هاوڵاتیانی کرد نەچنە ئێران و ئیسرائیل و لوبنان و فەڵەستین

ئاڵۆزییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوین تادێت زیاتر دەبێت، لەم بارەیەوە وەزارەتی دەرەوەی فەرەنسا ڕۆژی هەینی داوای لە هاوڵاتیانی کرد نەچنە وڵاتانی ئێران و ئیسرائیل و لوبنان و فەڵەستین.

بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی ئاژانسی هەواڵی فرانس پرێس لە وەزارەتی دەرەوەی فەرەنسای وەرگرتووە، نابێت هاوڵاتیانی فەرەنسا بچنە وڵاتانی وەک ئێران و ئیسرائیل و لوبنان و فەڵەستین.

ئەم ڕاگەیاندراوە، پاش ئەوە دێت کە ئیسرائیل باڵیۆزخانەی ئێرانی لە سوریا کردە ئامانج و ئێران هەڕەشەی تۆڵەسەندنەوەی لە ئیسرائیل کرد.

هەروەها وەزارەتەکە داوای کردووە بنەماڵەی کارمەندە دیپلۆماسییەکان لە تاران بگەڕێنەوە و کارکردنی کارمەندانی فەرەنسا لەو وڵاتانە بوەستێنرێت.