فەرەنسا: لە شەڕی زانیاریدا ڕووسیا دوژمنی سەرەکی ئێمەیە

وەزیری ناوخۆی فەرەنسا، گەراڵد دارمانین، بانگەشەی ئەوە دەکات "ڕووسیا دوژمنی سەرەکییە لە شەڕی زانیاری و هێرشەکان بۆ سەر خاکی فەرەنسا.

وەزیری ناوخۆ لەبەردەم کۆمیسیۆنی یاسای ئەنجومەنی پیران سەبارەت بە دووبارەبوونەوەی چالاکییەکانی دژە جوولەکەکان قسەی کرد.  وەزیرەکە باسی لە دەستێوەردانی دەرەکی کرد و وتی: "بەبێ هیچ قسەوباسێک هەڕەشەی یەکەم  ڕووسیایە. 

 دارمانین باسی لە پرسی ئەستێرەکانی داوود کرد کە لە مانگی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣دا بە  بۆیاخیان بەسەر بیناکانی ناوچەی پاریس کرد و ڕایگەیاند کە ئەمە کاری ڕووسەکانە و ئەمە جۆرێکە لە سیخوڕی دەبێت دژی بوەستینەوە. 

بە پێی ڕۆژنامەی لۆمۆند ئۆپەراسیۆنی ناونانی ئەستێرەی داود لەلایەن دەزگا ئەمنییەکانی ڕووسیا (FSB) پلانی بۆ دانربوو. 

 شەوی ٢٦ی شوبات، سەرۆکی فەرەنسا، ئیمانوێل ماکرۆن، لە لوتکەی پاریسدا، بانگەشەی ئەوەی کرد کە مۆسکۆ شەڕێکی هەمەلایەنەی دژی ئەوروپا دەستپێکردووە و ڕایگەیاند کە دەبێت ڕووسیا لە ڕووی ستراتیژییەوە لەناو بچێت. 

 ماکرۆن ڕایگەیاند کە ڕەنگە هێز ڕەوانەی ئۆکرانیا بکەن. لایەنە چەپەکان ناڕەزایەتیان دەربڕی. ئۆلاف شۆڵز، سەرۆکوەزیرانی ئەڵمانیا ڕایگەیاند: نە وڵاتانی ئەوروپا و نە ئەمریکا هیچ یەکەیەکی سەربازییان لە شەڕی ئۆکرانیا جێگیر ناکەن.