فیستیڤاڵی زیلان بە جۆشەوە لە ئینگلتەرا ئەنجامدرا

بە سەدان کەس لە ئینگلتەرا بەشدارییان لە ١٩هەمین فیستیڤاڵی زیلان کرد و پەیامی "لەسەر هێڵی بێریتان و زیلانان، ڕێبەر ئاپۆ ئازاد دەکەین" درا.

فیستیڤاڵی ژنانی زیلان

ئەنجومەنی ژنانی ژیان لە ئینگلتەرا ئەمساڵ لە بارەگای کەجەجە لە لەندەن ١٩هەمین فیستیڤاڵی 'ژنانی زیلان'ی ئەنجامدا. فیستیڤاڵەکە بە خولەکێک ڕێزگرتن لە ڕۆحی شەهیدان دەستیپێکرد. بە سەدان کەس بەشداری فیستیڤاڵەکە بوون.

لەسەرەتادا تورکان بووداک بەناوی ئەنجومەنی ژنانی ژیان قسەیکرد و ئاماژەی بەوەدا ژنی کورد بە بوێری و ئایدۆلۆژییەوە وەڵامی پێویست و توندی دا بە مۆدێرنێتەی سەرمایەداری و داگیرکەری فاشیست.

دواتر بەناوی تەڤگەری ژنانی کورد لە ئەوروپا قسەکرا و یادی شەهید زیلان کرایەوە و بانگەوازی بۆ بەرفراوانکردنی هەڵمەتی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد"کرا.

لە کۆتایدا بە چالاکی هەڵبەست خوێندنەوە و نمایشکردنی هەڵپەڕکێی کوردی چالاکیەکە جۆشی زیاتری وەرگرت، دروشمەکانی "ژن ژیان ئازادی"، "شەهید نامرن" و "بژی سەرۆک ئاپۆ" وترانەوە و چالاکیەکە بەکۆتاهات.