گەنجان چالاکی ئەم هەفتەیەی جنێڤیان ئەنجامدا

گەنجان چالاکی ئەم هەفتەیەی بەردەم نەتەوەیەگرتووەکان لە جنێڤیان ئەنجامدا، رایانگەیاند، هەڵمەتی "ئازادی بۆ ئۆجالان، چارەسەری بۆ پرسی کورد"لە بنەڕەتدا بانگەوازی فراوانکردنی بەرخودانە بۆ گەنجانی کورد.

چالاکی دانیشتن لەبەردەم نوێنەرایەتی نەتەوەیەکگرتووەکان لە جنێڤی سویسرا کە لە ٢٥ی کانونی دووەمی ٢٠٢١ەوە هەموو رۆژانێکی چوارشەممە لەپێناو ئازادیی جەستەیی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ئەنجام دەدرێت، بەردەوامە.

لەم هەفتەیەدا ئەندامانی تەجەشە (بزوتنەوەی گەنجانی شۆڕشگێڕ) و تێکۆژن (ژنانی گەنجی تێکۆشەر) چالاکی لە بەردەم نوێنەرایەتی نەتەوەیەکگرتووەکانیان ئەنجامدا.

لە چالاکیەکەدا گەنجان بۆ رێزلێنان لە یادی گەریلاکانی هەپەگە ساسۆن ئاسمین (موراد ئۆچەک) و ژێهات باگۆک (محەمەد گوموش) کە لە چالاکیەکەی گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی هەکاری شەهید بوون، خولەکێک بە بێدەنگی وەستان.

چالاکوانی تەجەشە رەمەزان ئامەد رایگەیاند، کە گەریلا خاوەندارییان لە بەرخودانی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە ئیمراڵی کردووە و داوای کرد خاوەنداری لە هەڵمەتی ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان بکرێت.

ئامەد وتی، هەڵمەتی 'ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری بۆ پرسی کورد' کە لەلایەن دۆستانی کوردەوە لە ١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ دەستیپێکراوە، لە بنەمڕەتدا بانگەوازی گەورەتر کردنی بەرخودانە بۆ گەنجانی کورد. بزوتنەوەی ئازادی کورد لە سەر ئەو بنەمایە دامەزراوە و دروشمی رێبەر ئاپۆ "ئێمە بە گەنجی دەستمان پێکرد، بە گەنجی سەردەکەوین' بۆ خۆمان بە بنەما دەگرین. وەک گەنجێکی کورد بەڵێنی گوڕدان بە بەرخودان رادەگەیەنین".

هـ . ب