گەنجان لە هامبورگ گۆشەگیرییان شەرمەزار کرد

گۆشەگیری لە سەر رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە هامبورگ شەرمەزار کرا.

گۆشەگیری چڕ لە سەر رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان پێدەنێتێتە ساڵی چوارەم. ئەندامانی بزوتنەوەی گەنجانی کورد لە شاری هامبورگی ئەڵمانیا شەوی هەینی کاتژمێر ٢١:٠٠ لێدوانێکی رۆژنامەوانیان دا و چالاکی نافەرمانی مەدەنییان ئەنجامدا.

چالاکیەکە لە چوارچێوەی بانگەوازی 'لە دژی گۆشەگیری دەنگ هەڵبرن' کە لەلایەن کۆنگرەی کۆمەڵگەی دیموکراتیکی کوردستان لە ئەوروپا (کەجەدەکە-ئە) راگەیەندرابوو، بەڕێوەچوو.

دوای لێدوانە رۆژنامەوانیەکە گەنجان بە دروشمەکانی "گەنجان فیدایی رێبەر ئاپۆن". "ئێمە کێین، ئاپۆیین" رێپێوانیان کرد.

هـ . ب