گەنجانی کورد لە دژی سی پی تی چالاکییان ئەنجامدا

گەنجانی کورد بە داوای ئازادی بۆ ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، لە ناو کۆمیتەی پێشگیری لە ئەشکەنجەی ئەوروپا(سی پی تی) چالاکییەکی نافەرمانی مەدەنییان ئەنجامدا.

لە شاری ستراسبۆرگی فەرەنسا کۆمەڵێک گەنجی کورد چوونە ناو بینای (سی پی تی) و بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان چالاکییان ئەنجامدا.

چالاکوانان سەرەڕای ئاستەنگیەکان بە هەڵکردنی وێنەکانی عەبدوڵا ئۆجالان و نووسراوی ئازادی بۆ ئۆجالان چوونە ناو (سی پی تی) و بەردەوامیان بە چالاکییەکانیاندا.

خۆپیشاندانەکە کاتژمێر ١٠:٠٠ی بەیانی دەستیپێکرد و نزیکەی ٢ کاتژمێری خایاند. پۆلیس بە گاز و باتۆن هێرشی کردە سەر چالاکوانان.

سەبارەت بە چالاکییەکە گەنجان بەیاننامەیەکیان خوێندەوە و وتیان: "رێبەر ئاپۆ ماوەی ٢٥ ساڵە لە سیستەمی ئەشکەنجەدانی ئیمرالیدا بە دیل گیراوە". ئەم شێوازە ڕاگرتن و گۆشەگیرییە بە مەبەستی سەپاندنە بەسەر هەموو گەلی کورددا. لە هیچ ڕەوشێکدا ڕێبەر ئاپۆ ناتوانرێت لەگەڵ پارێزەر و بنەماڵەکەی چاوپێکەوتن بکات. گوایە کۆمیتەی پێشگرتن لە ئەشکەنجەی ئەوروپا (CPT) ئەو کارە نامرۆڤانەیەی لە ئیمرالی بەڕێوە دەچێت لە بەرچاو ناگرێت. پەرلەمانی ئەوروپا ئەو بڕیارانەی دەیخاتە بواری جێبەجێکردنەوە جێبەجێ ناکات. پەرلەمانیش کار لە سەر (سی پی تی) ناکات.

گەنجان لە بەیاننامەکەدا ئاماژە بەوە دەکەن: "ئێمە گەنجانی کورد بەم چالاکییە دەمانەوێت نیشانی بدەین کە ئەوروپا پێویستە ئەم سیاسەتە گڵاوانەی لە دژی سەرۆک ئاپۆ ڕابگرێت".

گەنجان ڕایانگەیاند کە درێژە بەچالاکییەکانیان دەدەن و ڕایانگەیاند، "واز لە سیاسەتە نایاساییەکانتان بێنن". گەلی کورد لە بەرامبەر ئێوە دا بێدەنگ نابێت".