گەنجانی ئەنتەرناسیۆنالیستی بەرلین سڵاویان لە چالاکیەکانی زاپ کرد

گەنجانی ئەنتەرناسیۆنالیست لە بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیا، سڵاویان لە ئۆپەراسیۆنی شۆڕشگێری زاپ کرد و هێرشە داگیرکارییەکانی سەر ڕۆژئاوایان شەرمەزارکرد.

ئێوارەی ڕۆژی شەممە گەنجانی ئەنتەرناسیۆنالیست، لە کرەوزبێرگی بەرلین گردبوونەوە و چالاکوانێکی یەکێتی خوێندکارانی کوردستان (یە خە کە) لە کاتی چالاکیەکەدا ئاماژەی بە دووەم سەرکەوتنی گەورەی گەریلاکان دا و وتی، نیشانەی ئەوەیە کە سیاسەتی قڕکردنی دەوڵەتی تورک کۆتای هاتووە.

ئەندامێکی بزوتنەوەی گەنجانی شۆڕشگێڕ دەستنیشانکرد؛ بەرخۆدانەکانی زاپ بۆ ئازادی، لە جیهاندا بووەتە جێگەی هیوا.

گەنجان بە دروشم، داوای ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانیان کرد و پشتگیری خۆیان بۆ ڕۆژئاوای کوردستان دەربڕی.