گردبوونەوە لە ساربروکین: ڕێبەر ئاپۆ هێڵی سورمانە
کوردان و دۆستەکانیان لە ساربروکین سڵاویان لە ئێشکگری ئازادی لە ستراسبۆرگ کرد کە ١٢ ساڵەی خۆی تێپەڕکرد و وتیان: "ڕێبەر ئاپۆ هێڵی سورمانە."
کوردان و دۆستەکانیان لە ساربروکین سڵاویان لە ئێشکگری ئازادی لە ستراسبۆرگ کرد کە ١٢ ساڵەی خۆی تێپەڕکرد و وتیان: "ڕێبەر ئاپۆ هێڵی سورمانە."
بۆ سڵاوکردن لە ١٢هەمین ساڵوەگەڕی چالاکی ئێشکگری ئازادی کە بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ماوەی ١٢ ساڵە لە شاری ستراسبۆرگ ئەنجام دەدرێت، بەو ئامانجەی ڕێکخراوە نێونەتەوەییەکان هەنگاوبنێن، لە شاری ساربرۆکینی ئەڵمانیا گردبوونەوەیەک ئەنجامدرا.
چالاکیەکە بە خولەکێک وەستان بۆ یادکردنەوەی شەهیدانی ئازادی کوردستان دەستیپێکرد و دواتر قسەکردن لە سەر ئامانجی گردبوونەوەکە کرا و گوترا: "چالاکیەکەی ماوە درێژ و بە بڕیاری جیهانی ١٢ ساڵی لە ئەنجامدانی چالاکی تێپەڕکرد. کوردستانیان و دۆستەکانیان لە شاری ستراسبۆرگ کە کۆمیتەی ڕێگریگرتن لە ئەشکەنجەی ئەوروپای لێیە، ماوەی ١٢ ساڵە بۆ ئازادی جەستەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە چالاکیدان. ڕێبەر ئاپۆ بۆ هێڵی سورمانە. تا ئێستا ڕێبەر ئاپۆ ژیانی پێشکەشکردووین، لەمەوبەدوا ئەرکی ئێمەیە ئازادی جەستەی مسۆگەربکەین و تێکۆشانمان بەهێزتربکەین."
شایەنی گووتنە، لە گردبوونەوەکەدا گرووپێکی فاشیسیتی تورک بە قسەکردن هێرشیان کردە سەر گربوونەوەکە، بۆیە بۆ ماوەیەک دۆخێکی ئاڵۆز دروستبوو. چالاکوانان لە سەر گردبوونەوەکە بەردەوام بوون بە دروشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ"، "بژی بەرخۆدانی زیندانیان" و "دیکتاتۆر ئەردۆغان" بە کۆتاییان بە چالاکیەکە هێنا.