گروپێک لە دوسەلدۆرف چالاکی ئێشکگری ئازادی بەڕێوەدەبن

لە ساڵی ٢٠١٢ەوە لە شاری ستراسبۆرگی فەرەنسا لە پێش ئەنجومەنی ئەوروپادا چالاکی ئێشکگری ئازادی بەڕێوە دەچێت. چالاکیەکە لە هەفتەی ٦٢٣هەمیدا گروپێک لە دۆسەلدۆرفەوە ئەنجامی دەدەن.

لە شاری ستراسبۆگی فەرەنسا لە ساڵی ٢٠١٢ەوە بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان هەموو هەفتەیەک لە لایەن کوردستانیان و دۆستەکانیانەوە چالاکی ئێشکگری ئازادی ئەنجام دەدرێت. چالاکی ئەم هەفتەیە گروپێک لە دۆسەلدۆرفەوە ئەنجامی دەدەن.

حوسێن ئایدن، سەنار کووتلوو، مەزلوم ئەحمەد و جەمال خەلیل گروپی ئەم هەفتەیی چالاکیەکەن.

گرووپی چالاکیکەر ڕایانگەیاند: "ئەمە بە تەنها چالاکیەکە نیە، بەڵکو لە هەمانکاتدا دادگایکردنێکە. ماوەی ١٢ ساڵە لە ئەورپاوە دەوڵەتی تورک و دامەزراوەکانی ئەوروپا کە هاوکاری دەدەنە تاوانەکانی دەوڵەت تورک، دادگایی دەکەین."