گۆشەگیری ئیمراڵی بوو بە ڕۆژەڤی کۆنسەی فیدراڵی سویسرا
پەرلەمانتارانی سویسرا گۆشەگیری ڕەهای سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانیان کردە ڕۆژەڤی مەجلیسی فیدراڵی سویسرا و بانگەوازیان لە کۆنسەی فیدراڵ کرد دژی گۆشەگیری ئیمراڵی بوەستێتەوە.
پەرلەمانتارانی سویسرا گۆشەگیری ڕەهای سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانیان کردە ڕۆژەڤی مەجلیسی فیدراڵی سویسرا و بانگەوازیان لە کۆنسەی فیدراڵ کرد دژی گۆشەگیری ئیمراڵی بوەستێتەوە.
ناڕەزایەتییەکان دژی گۆشەگیری ڕەهای ڕەهای سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە ئیمراڵی بەردەوامە.
لە ڕەشنووسی پێشنیارنامەکەی پەرلەمانتاری پارتی سۆسیالیستی پەرلەمانی فیدراڵی سویسرا فەهلمان ڕێلە لۆرێنس و بە واژۆی ١١ پەرلەمانتاری فیدراڵ تیشکخرایە سەر گۆشەگیری ئیمراڵی، تێیدا داوا لە کۆنسەی فیدراڵی سویسرا کراوە دەربارەی هەلومەرجی گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان هەڵوێست وەربگرێت.
لە پێشنیارنامەکەدا ئاماژە بە گۆشەگیری ڕەهای سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و هەڤاڵانی لە دوورگەی ئیمراڵی کراوە کە ٣ ساڵە هیچ زانیارییەک لەبارەیانەوە نییە و ڕێگە بە دیداری بنەماڵە و پارێزەران اندرێت، گوتراوە: "نیگەرانی قووڵ هەیە دەربارەی ژیان و تەندروستی عەبدوڵا ئۆجالان و ٣ زیندانییەکەی تر".
هەروەها تیشكخراوەتە سەر هەڵوێستی کۆمیتەی ڕێگری لە ئەشکەنجە (سی پی تی) دەرهەق بە ئیمراڵی، کە بەم دواییانە چۆتە تورکیا و سەردانی ئیمراڵی نەکردووە، هەروەها ئاماژەکراوە بە مانگرتن لە خواردنی زیندانیان بۆ شەرمەزارکردنی گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، دەڵێن: "کوردستانیانی نیشتەجێی ئەوروپا بۆ شەرمەزارکردنی گۆشەگیری عەبدوڵا ئۆجالان، لە بازلەوە تا ستراسبۆرگ ڕێپێوانیان کرد".
هاوکات تیشکخراوەتە سەر ڕۆڵی گرنگی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە چارەسەری پرسی کورد و گوتراوە: "دەزانین عەبدوڵا ئۆجالان لەنێوان ساڵانی ٢٠١١-٢٠١٥ لە کۆبوونەوەی ئاشتی لەنێوان پەکەکە و دەوڵەتی تورک بە نێوانگری وڵاتانی وەک سویسرا و نەرویژ، ڕۆڵێکی گرنگی گێڕا".
ئەندامانی مەجلیسی فیدراڵ لە سویسرا دەپرسن "وەک ئەندامی کۆنسەی ئەوروپا و سی پی تی، بۆ لێکۆڵینەوە لە گۆشەگیری عەبدوڵا ئۆجالان چی دەکات؟
ئاخۆ کۆنسەی فیدراڵ گۆشەگیری سەر زیندانیان وەک ئەشکەنجە دەبینێت؟ ئەگەر وایە، بۆ ئەوەی زیندانیانی کورد لە ئیمراڵی بتوانن لەگەڵ بنەماڵە و پارێزەرەکانیان کۆببنەوە، چی هەنگاوێک دەهاوێژێت؟
ئاخۆ کۆنسەی فیدراڵ بۆ مسۆگەرکردنی مافی هیوا کە بە بڕیاری دادگای مافەکانی مرۆڤی ئەوروپا دراوە، هەنگاو دەنێت؟
ئاخۆ مانگرتن لە خواردن و گۆشەگیری لە زیندانەکانی تورکیا، لە پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانی نێوان سویسرا و تورکیا جێ دەگرن؟".