'گەشتی ئازادی' دەستی پێکرد

گەنجانی کوردستان لە مانهایم لە دژی پیلانگێڕی نێودەوڵەتی دەستیان بە ڕێپێوانی ئازادی کرد. لە میانی ڕێپێوانەکەدا پەیامی "ئێمە چاوەڕێی هیچ کەسێک ناکەین بۆ ئازادی، خۆمان بەدەستی دەهێنین" ڕاگەیەندرا.

بەهۆی ساڵڕۆژی پیلانگێڕی نێودەوڵەتی دژی ڕێبەری گەلی کورد، عەبدوڵا ئۆجالان،گەنجانی کوردستان لە شاری مانهایمی ئەڵمانیا، دەستیان بە "گەشتی ئازادی" کرد کە بۆ ماوەی هەفتەیەک بەردەوامی دەبێت.

ڕێپێوانەکە بە خولەکێک ڕێزگرتن بۆ یادی شەهیدان دەستی پێکرد. ساریا ئاتەش ئەندامی ئەنجومەنی تەجەشە لە چالاکییەکەدا قسەی کرد و ڕایگەیاند کە پارادایمی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان گەورەترین وەڵامی پیلانگێڕیی نێودەوڵەتییە.

ئاتەش ڕوونیکردەوە کە دەوڵەتی ئەڵمانیا بەشێوەیەکی سیستماتیک گەلی کورد بە تاوانبار دەزانێت و وتی: "لەم دواییانەدا دەوڵەتی بادن-ڤرتمبێرگ لە ئەڵمانیا و بەتایبەت ویلایەتی مانهایم و شارەکەی، بە بڕیاری دەرەوەی دادگا داوای لابردنی وێنەی ڕێبەر ئاپۆیان کرد و هەڵکردنیان قەدەغە کرد. ئێمە وەک گەنجانی کورد بە توندی ئەو بڕیارە شەرمەزار دەکەین. ئەمەش دەرخەری ئەوەیە کە دەوڵەتی ئەڵمانیاش ڕۆڵێکی گرنگی لە پیلانگێڕی نێودەوڵەتیدا هەبووە. کەس ناتوانێت پارادایم و بیرۆکەکانی ڕێبەر ئاپۆ قەدەغە بکات، چونکە بیر و پارادایمەکانی لە هەموو جیهاندا لە بڵاوبوونەوەدایە.

دوابەدوای ڕاگەیاندنەکە، گەنجان دروشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ"، "بەبێ سەرۆک ژیان نابێ"، "بژی بەرخۆدانی گەریلا"یان بەرزکرایەوە.

"ئازادی بە بەرخۆدانەوە دەگاتە ئەنجام"

هەروەها چالاکوانان ڕایانگەیاند کە ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بە بەرفراوان کردنی بەرخۆدانەوە دەگاتە ئەنجام و وتیان: "پێویستە کۆتایی بە قڕکردنی کولتووری و جەستەیی دژ بە گەلی کورد بێنن". لە هیچ کەسێک چاوەڕیی ئازادی گەلی کورد نەکرێت. ئێمە خۆمان ئازادی بەدەست دەهێنین".