گەشتیارانی ئازادی بانگەوازیان کرد بۆ ڕێپێوانی ١٧ ی شوبات

گەشتیارانی ئازادی سڵاویان لەو بەرخۆدەرانە کرد لەپێناو ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە کوردستان و ئەوروپا ڕێپێوانیان کرد.

گەشتی ئازادی کە ١٠ ی شوبات لە شاری مانهایمی ئەڵمانیا دەستی پێ کرد، لە ساربروکن لە ڕۆژی پێنجەمدا بەردەوام بوو. گەشتیارانی ئازادی لە شارەکەدا ڕێپێوانیان کرد، سڵاویان کرد لە ڕێپێوانەکان لە کوردستان و ئەوروپا بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان. بانگەوازیان لە هەموو کورد و مرۆڤایەتی کرد پشتگیری لە ڕێپێوانە مێژووییەکەی کۆڵن بکەن.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا تیشکخراوەتە سەر ڕێپێوانەکان لە کوردستان و ئەوروپا، سڵاو لە بەرخۆدانی بەشداربووان کرا، گوترا: "بانگەواز لە هەموو گەلی کورد و گەنجان و ژنانی کورد و هەموو بەشەکانی جڤاکی ئازادیخواز دەکەین، ١٧ ی شوبات وەک گەلی کورد و عاشقانی ڕێبەر ئاپۆ دەچینە شەقامەکانی کۆڵن. بژی ڕێبەر ئاپۆ".