گۆڤاری تایم: ناڕەزایەتیەكان رەنگە ببنە هۆی رووخانی رژێمی ئیسلامی
گۆڤاری تایم بڵاویكردهوه؛ هێزە ئەمنیەكانی رژێمی ئیسلامی تووشی لاوازی رۆحی، ترس لەرووخانی هێزە ئەمنیەكان و هەڵوەشاندنەوە بوون.
گۆڤاری تایم بڵاویكردهوه؛ هێزە ئەمنیەكانی رژێمی ئیسلامی تووشی لاوازی رۆحی، ترس لەرووخانی هێزە ئەمنیەكان و هەڵوەشاندنەوە بوون.
گۆڤاری تایم لەراپۆرتێكی شیكاریدا جێگا بەناڕەزایەتیەكان دژ بەحكومەت لەئێران داوە و دەڵێت؛ كۆكردنەوەی داتا و بەڵگەكان نیشانی دەدەن كە هێزەكانی لایەنگەری رژێمی ئیسلامی بەرەو هەڵوەشاندنەوە دەچن و گۆڤارەكە گەیشتووەتە ئەنجامێكی وەها كە ناڕەزایەتیە بەرفراوانەكانی گەل رەنگە ببێتە هۆی رووخانی رژێمی ئیسلامی ئێران.
بەگوێرەی هەڵسەنگاندنەكانی گۆڤارەكە؛ لەكاتێكدا پۆلیس و هێزە ئەمنیەكانی رژێم لەگەڵ خۆپیشاندەران لەسەر شەقامەكانن. غۆلام حۆسین مۆحسن ئێژەیی، سەرۆكی دادی ئێران رۆژی دووشەممە بەئاشكرا باسی لە"كەم و كوڕیەكان، لاوازیەكان و شكاندنەكان"ی دەوڵەت كرد، ئەمەش بۆ رژێمێكی یەكپارچە كە هیچ كاتێك دانی بەكەم و كوڕیەكانی خۆیدا نەدەهێنا"كارێكی بێ وێنەیە".
بەباوەڕی گۆڤاری تایم، گۆڕینی شێوەی بەیانی بەرپرسانی رژێمی ئیسلامی دوابەدوای ئەوە پێكهات كە ئەوان، هەڵوەشاندنەوەیان لەبنكە باو و هەمیشەیەكانی خۆیاندا هەست پێ كرد. وەكو نموونە، گەڕەكەكانی باشوری شاری تاران وەكو نازی ئاباد و خزانە فەلاح كە هەمیشە بەشێك لەسەنگەرەكانی رژێم بوون و شوێنی پێگەیاندنی هێزەكانی دەناسرین. لەئێستادا بوونە شوێنی بەرەنگاربوونەوەی رژێم. بەگوێرەی ئەم گۆڤارە، هێزە ئەمنیەكان تووشی"لاوازی رۆحی، ترس لەهەڵوەشاندنەوەی هێزە ئەمنیەكان و رووخان"بوونەتەوە.
كەریم سەجادپور، شرۆڤەكاری"دامەزراوەی كارەنگی" لەسەر ئەم بابەتە بەگۆڤاری"تایم"ی وتووە؛ هەڵوەشاندنە و رووخانی رژێمی ئیسلامی هەرچەندە شتێكی نامۆممكن نییە، بەڵام ئێدی تەسەوركردنیشی شتێكی وەها نییە. ئەم رژێمە لەكۆتاییدا دەچێتە سەریەكێتی سۆڤیەتی كۆن، بەڵام پێشبینی كات و چۆنیەتی ئەنجامدانی كەمێك زەحمەتە".
ئەم كارناسە ئەوەشی ووتووە؛ رژێم رەنگە بتوانێت ناڕەزایەتیەكانی سەر شەقام بەرێگەی توندوتیژی سەركۆت و كۆنترۆڵ بكات. بەڵام ئەگەر ناڕەزایەتیەكان بگاتە بازار و دامەزراوە نەوتیەكان و بگاتە مانگرتنی بەرفراوان و بەردەوام، رژێم ئەو كاتە هەڵوەشێت.
بەگوێرەی گۆڤاری تایم، رژێمی ئیسلامی لەبەرامبەر بەناڕەزایەتیەكانی پێش بەگشتی سەركەوتووانە هەڵسوكەوتی كردوە؛ چونكە بەهاندان و جوڵاندنی هەستی ناسیونالیستی"میللیگەرایی" خەڵكی ئێران و ترساندنیان لەگروپە جۆداخوازەكان لەگۆایا گەلانی قەومی بڕیاریانداوە ئێران پارچە بكەن، توانی ناڕەزایەتیەكان سەركەوت بكات.
بەڵام ئەمجارە بابەتەكە جیاوازە و تیرۆری ژینا ئەمینی بەدەستی"پۆلیسی ئەرشاد"، تۆڕەیی گشتی خەڵكی ئێرانی داگیرساند و گەلانی لەسەرانسەری ئێران لەدژی رژێم یەكگرتوو كرد. بەگوێرەی گۆڤارەكە، بۆیەش رژێم ئەمجارە لەپێگەی خۆی بێباوەڕە و هەوڵدەدات لەبەرامبەر بە خۆپیشاندەران دەستی بەگۆپاڵەكەوە بێت.
هـ . ب