هاوڵاتیەکی ئەڵمانی کە ژنێکی ئێزدی کردبووە کۆیلە، سزای بەسەردا سەپێندرا

لە شاری کۆبلێنزی ئەڵمانیا ژنێکی داعس کە هاووڵاتیەکی ئەڵمانیایە بەهۆی ئەوەی ژنێکی ئێزدی بەکۆیلەکردبوو و هاوبەشی لە تاوان و کۆمەڵکوژیدا کردبوو سزای ٩ ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێندرا.

ژنێک بە ناوی نادین. ک (تەمەن ٣٧ ساڵ) و ئەندامی داعش لە دادگای کۆنلێز دادگایی کرا. بەهۆی ئەوەی ئەو ژنە ژنێکی ئێزی کردبووە کۆیلە و هاوبەشی لە تاواندا کردووە دادگا سزای بۆ بڕیەوە.

دادگا سزای ٩ ساڵ زیندانی بەسەر ئەو ژنەدا سەپاند. نادین. ک لە کانونی یەکەمی ٢٠١٤ەوە تا ئاداری ٢٠١٩ ئەندامی داعش بووە. سەرەتا چووبووە سوریا بۆ لای هاوسەرەکەی کە ئەندامی داعش بووە. ساڵی ٢٠١٥ لەگەڵ هاوسەرەکەی چوونە موسڵ و دواتر گەڕانەوە بۆ سوریا.

لە نیسانی ٢٠١٦دا ژنێکی ئێزدی تەمەن ٢٢ساڵیان کرد بە کۆیلە و کەنیزە. ئەو مێردەکەی ئەو ژنە ئێزدیەیان لە ماڵەکەیاندا خستبووەبەر کار و داوایان لێکردبوو کە بە گوێرەی یاساکانی ئیسلام بجوڵێتەوە. هاوکات هاوسەری نادین. ک دەستدرێژی کردبووە سەر ئەو ژنە ئێزدیە.

نادین . ک لە ئاداری ٢٠٢٢ کاتێک گەڕابووەوە بۆ ئەڵمانیا دەستگیرکرابوو.

دادگای ئەڵمانیا لە تشرینی دووەمی ٢٠٢١دا تاوانەکان بەرامبەر ئێزدییەکانی وەک 'جینۆساید' ناساندبوو، لەو رووەشەوە ببوە یەکەم دادگا کە ئەو بڕیارەی داوە.

هـ . ب