هەفتەی کەلتووری کوردانی باسەل دەستی پێکرد

دوازدەهەمین هەفتەی کەلتووری کورد لە شاری باسەلی سویسرا دەستی پێکرد.

 هەفتەی کەلتووری کوردی کە هەموو ساڵێک لە لایەن ناوەندی کەلتووری مەد لە شاری باسەلی سویسرا بەڕێوەدەچێت، ئەمساڵ بۆ دوازدەهەمین جار بە پێشوازییەک لە هۆڵی کاسەرنریال دەستیپێکرد.

پەرلەمانتارانی هەدەپە ئایشە ئاجار باشاران، دیلان دیرایەت تاشدەمیر، موسا فارسۆگولاری و عەبدوڵا دەمیرباش، سەرۆکی شارەوانی سور، سیبەل ئارسلان، پەرلەمانتاری فیدراڵی سویسرا، پەرلەمانتاری کانتۆنی باسەلی پارتی سۆسیالیست ئەدیبە گۆڵگەلی و پەرلەمانتاری ستادت باسەل لە پارتی سۆسیالیست سارا ویس و زۆرێک لە سیاسەتمەدارانی سویسری و تورکیا و کوردستان بەشدارییان کرد.

سیبەل ئەرسلان و ئایشە ئاجار باشاران لە سەرەتاوە قسەیان کرد. پاشان مستەفا کۆکەل و هونەرمەندانی تەڤ چاند، هونەرەکەیان پێشکەش کرد.

هەروەها شانۆگەری شانۆیی بە ناوی 'بێلۆمە' نمایش دەکرێت. پاشان فیلمی "ژیانم هەر شەڕ بوو" سەبارەت بە تێکۆشانی سەکینە جانسز نمایش دەکرێت.

هەفتەی کەلتووری تا ١٠ی مارس بە کۆنسێرت و پانێڵ بەردەوام دەبێت.