حکومەتی بەریتانیا لە دژی توندوتیژی ڕاستڕەوەکان رێکاری نوێ گرتەبەر

حکومەتی بەریتانیا دوای ڕووداوە توندوتیژییەکانی ڕاستڕەوەکان، بڕیاریدا ٥٠٠ کەسی دیکە دەستبەسەر بکات، هاوکات هەوڵیداوە ٦٠٠٠ هەزار ئەفسەری پۆلیسیش بخاتە ئامادەباشیەوە.

حکومەتی بەریتانیا لە ٦ی ئاب لێدوانێکی دا و ڕایگەیاند ٥٠٠ شوێنی دیکە دابین دەکەن  بۆ دەستگیرکردنی ئەو کەسانەی کە لە ڕووداوە توندوتیژییەکاندا بەشداریان کردووە.

هاوکات دوای ڕووداوەکانی شەوانە٦٠٠٠ هەزار پۆلیس خراوتە ئامادە باشیەوە.

هەفتەی ڕابردوو لە شاری ساوسپۆرت بە چەقۆ سێ منداڵی کچ کوژران. دوای ئەم ڕووداوە، قسە و بانگەوازی ڕاستڕەوەکان ڕووداوی توندوتیژی لێکەوتەوە.

ڕووداوەکانی توندوتیژی دوای ئەوە دەستی پێکرد کە ناسنامەی هێرشبەرەکە وەک پەنابەرێکی موسڵمان ناسێندرا.

بەڵام دواتر دەرکەوت ئەو کەسەی ئەو منداڵانەی کوشتووە کەسێکی خەڵکی شاری کاردیفی ویلایەتی وێڵزە و بە ڕەچەڵەک ڕوانداییە و تەمەنی ١٧ ساڵە.

سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا کردەوەی ڕاستڕەوەکانی شەرمەزار کرد و ڕایگەیاند کە تاوانباران بە خێرایی سزا دەدرێن.

بەپێی ئامارەکانی پۆلیس، لە سەرەتای ڕووداوەکانەوە کە لە هەفتەی ڕابردوو دەستی پێکردووە، لانیکەم ٣٧٨ کەس دەستبەسەر کراون.