حکومەتی ئەڵمانیا ئەو کەسانە کە پشتگیری 'تیرۆر' دەکەن دیپۆرت دەکاتەوە

حکومەتی ئەڵمانیا پێشنیارێکی سەبارەت بە "ئاسانکاری دیپۆرتکردنەوەی ئەو بیانیانەی پەسەند کرد کە پشتگیری لە تیرۆر دەکەن."

بەگوێرەی ئەو یاسایە نوێیەی کە یاسای هاووڵاتی بوونی گۆڕیوە، لە ئایندەدا پەسەندکردن یان پاڵپشتیکردن لە چالاکی تیرۆرستان، بەسە بۆ جێبەجێکردنی مەرجەکانی دیپۆرتکردنەوە. پێویستە ئەوەش بگوترێ کە تا ئێستا پاڵپشتی زۆری لەو چالاکیانە کردووە بۆ دیپۆرتکردنەوە.

وەزارەتی ناوخۆ ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند: لەمەودوا کۆمێنتێک لەسەر دیجیتاڵ میدیا کە پاڵپشتی تاوانێکی تیرۆریستی بکات یان پەسەندی بکات، دەبێتە هۆی دیپۆرت کردنەوە.

وەزارەتی کاروباری دەروە دەڵێت: "ئەو کەسانەی کە ستەمیان لێ کراوە و هەست بە پارێزراوبوون دەکەن لە ئەڵمانیا، ئەمە سەرکەوتن و هێزێکی گەورەیە بۆ وڵاتەکەمان. بەڵام ئەوانەی پێشوازی لە تیرۆر دەکەن و سیستەمی لیبڕاڵی بنەڕەتی پێشێل دەکەن، مافی مانەوەیان لەدەست دەدەن. ئیسلام هی ئەڵمانیایە نەک ئیسلام پەرەستان."