حکومەتی ئێران: ڕێژەی بەشداری لە هەڵبژاردنەکان ٤١٪ بووە

حکومەتی ئێران ڕایگەیاند ڕێژەی بەشداربوون لە هەڵبژاردنی پەرلەمان و مەجلیسی پسپۆڕان ٤١٪ بووە.

ڕێژەی بەشداری دەنگدەران لە هەڵبژاردنی پەرلەمان لە دەسپێکی شۆڕشی ئیسلامیی ساڵی ١٩٧٩ ـەوە کەمترین بووە. پێش هەڵبژاردن چەند گرووپێک بانگەوازی بایکۆتیان کرد. دەرکەوت بایکۆت کاریگەرە، بەتایبەت لە هەڵبژاردنی یەکەم پاش سەرهەڵدانی ژن ژیان ئازادی کە دوای کوشتنی کچە کورد ژینا ئەمینی لە تاران لە ئەیلولی ٢٠٢٢ دەستی پێ کرد.

وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆ موحسین ئیسلامی ڕایگەیاند لە ٢٩٠ کورسی کاندیدان، لایەنگرانی ڕژێم لە خولی یەکەمدا ٢٠٠ کورسیان بردۆتەوە.

تەنها ١١ ژن هەڵبژێردران

هەروەها ٤٥ پەرلەمانتاری نوێ وەک چالاکوان و کۆەنەپارێز و سەربەخۆ هەڵبژێردران. بەڵام ئەم کەسانە پاش پەسەندکردنی دەوڵەت و پاش کۆنتڕۆڵی توند بوونە کاندید. لەو کورسیانەی بەدەستهاتوون، تەنها ١١ ژن هەن. 

بەرپرسان بەتوندی ڕێگریان کرد لە بەشداربوون لە هەڵبژاردنی ئەو سیاسەتمەدارانەی وەک ڕیفۆرمخواز ناودەبرێن و دەیانەوێت بەڕێوەبردنی وڵات بگۆڕن.