حەماس بەرپرسیارێتی هێرشەکەی سەر قودسی لە ئەستۆ گرت

حەماسی فەلەستینی بەرپرسیارێتی هێرشە چەکداریەکەی قودسی لە ئەستۆگرت، لە ئەنجامی ئەو هێرشەدا ٣ کەس کۆژران و لە دژی ئیسرائیل داوای "گەورەکردنی بەرخۆدان"ی کرد.

لە ڕاگەیەندراوەکەی حەماسدا هاتووە: "لە سوربەهر کە ناوچەیەکی ڕۆژهەڵاتی قودسە، ئەندامانی لیواکە عیزەدین ئەلکەسام، موراد نەمری (٣٨ ساڵ) و ئیبراهیم نەمری (٣٠ ساڵ)، کە برا بوون، ئۆپراسیۆنێکی فیداییان ئەنجامدا و لەو ئۆپراسیۆنەدا ٣ هاولاتی ناوچەکە کوژراون و بریندارێکی زۆریشی لێکەوتۆتەوە".

پۆلیسی ئیسرائیل دووپاتی کردەوە کە هەردوو هێرشبەرەکە کوژراون.

بەرپرسانی ئیسرائیلی ڕایانگەیاند کە، لە هێرشێکدا بۆ سەر وێستگەیەکی پاس، ژنێکی تەمەن ٢٤ ساڵ و پیاوێکی تەمەن ٧٣ ساڵ و ژنێکی ٦٠ ساڵان کوژراون و ٦ کەسیش برینداربوون.

هێرشەکە لە دوای بڕیاری درێژکردنەوەی ئاگربەستی نێوان حەماس و ئیسرائیل ئەنجامدراوە.