'هەموو دەنگێکی دەم پارتی ببێتە گورزێک دژ بە ڕۆحی فاشیزم'

تەڤ-چاندی ئەوروپا و کەوانەی زێڕین ئەوەیان دیاریکرد هەر دەنگێک بۆ دەم پارتی دەبێتە گورزێک لە ڕۆحی فاشیزم و گوتییان: "لە نەورۆزدا بە جۆش و خرۆشمان و لە هەڵبژاردەنەکانی ٣١ی ئادارد بە دەنگەکانمان کۆتای بە فاشیزم بهێنین."

تەڤ-چاند و کەوانەی زێڕین بە ڕاگەیاندراوێکی نوسراو پشتگیری خۆیان بۆ پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان (دەم پارتی) دەربڕی و داوایان لە هەمووانکرد بۆ هەڵبژاردنەکانی ٣١ ئادار دەنگ بە دەم پارتی بدەن و وتییا: "وەک هونەرمەندان و خەباتکارانی چاند کە لە ئەوروپا دەژیین، پشتگیری لە دەم پارتی دەکەین."

ڕاگەیاندراوەکە بەم شێوەیە:

"بۆ دامەزراند و بونیادنانی دیموکراسی خۆجێی، شارەوانی و ئیدار خۆجییەکان گرنگیەکی زۆری هەیە. نزیکەی ١٠ ساڵە دەوڵەتی تورک بە شێوەی زۆرداری شارەوانییە کوردییەکان داگیردەکات و قەیومی خستۆتە جێگەیان. ئەمە بێڕێزییە بەرامبەر بە ئیرادەی دیموکراتیک. قەیوم نەک هەرئەوەی ئیرادەی گەلی دەستبەسەرکردوە بەڵکو هەموو سەرچاوەکانی شارەوانییەکانیش دەدزێت. ناوە کوردییەکان لە پارک و کۆڵانەکان لادەبات. دیسان شانۆ، کۆنسێرت و فیستیڤاڵە کوردییەکان ئاستەنگ و قەدەغەدەکات.

وەک تەڤگەری چاند و هونەر باوەڕمان بە هێزی کاریگەری هونەری و چاندی خۆمان هەیە. وەک پێشوو ئەرکەکانی خۆمان جێبەجێدەکەین. لەم هەڵبژاردنەدانەدا بۆ پاراستن و پێشخستنی ئیرادەی دیموکراتیک، بۆ زمان و میراتی چاندی پشتگیری دەم پارتی دەبین.

وەک تەڤگەری چاند و هونەر بۆ باوەڕبوونمان بە بەهاکانی دیموکراتیک، بە چڤاکێکی یەکسانی و بە سیستەمێکی جیهانی دادپەروەر؛ لەم هەڵبژاردنەدانەدا پشتگیری لە دەم پارتی دەکەین. پێویستە دان بە مافەکانی گەلی کوردا بنێرێت، پێویستە ئەم مافانە لە پەیمانە نێونەتەوەیەکاندا تەنها لەسەر کاغەزدا نەمێنێتەوە. داوا لە هەموو گەلی کورد دەکەین دەنگ بدەن بە دەم پارتی. هەر دەنگێک دەدرێت بە دەم پارتی گورزێکە لە رۆحی فاشیزم. بە جۆشی نەورۆز و دەنگەکانی هەڵبژاردنەکانی ٣١ی ئادار، فاشیزم لە ناوبەرین. سڵاو لە جۆش و خرۆشی گەلمان دەکەین لە گۆڕەپانەکانی نەورۆز و دەڵێین: نەورۆزتان پیرۆز."