هێرشەکانی سەر ڕۆژئاوا لە بیەلی سویسرا شەرمەزار کرا

ئەندامانی بزووتنەوەی گەنجانی شۆڕشگێڕ و بزووتنەوەی ژنانی گەنج و دۆستانی کورد لە بەردەم وێستگەی شەمەندەفەری شاری بیەل هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیان بۆ سەر ڕۆژئاوا شەرمەزار کرد.

دوای خولەکێک ڕێزگرتن بۆ یادی شەهیدانی تێکۆشانی ئازادیی کوردستان، ئوزگور ڕۆنی بە ناوی گەنجانی تەجەشەوە وتارێکی پێشکەش کرد.

ڕۆنی وتی: "وەک هەمیشە لە ڕۆژئاوا، گەنجان و گەلی ڕۆژئاوا لە بەرامبەر هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بەرخۆدانێکی گەورە نیشان دەدەن". ئێمە دەنگی ئەم بەرخۆدانەین و هەتا کۆتایی بەردەوام دەبین".

ئەحمەد کایا بە ناوی ئەنجوومەنی شەهید ماهیر ئاتاکان قسەی کرد و وتی: بە پرۆسەیەکی سەختدا تێدەپەڕین. دوژمنی ئێمە دوژمنێکی خوێناوی و دڕندەیە.

لەبەردەوامی قسەکەیدا ئەحمەد کایا وتی: "دەوڵەتی تورک کە بە توندی لەلایەن گەریلاکانەوە کراوەتە ئامانج، خەڵکی مەدەنی دەکاتە ئامانج و سەرنجی بۆ گۆشەگیرکردنی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ڕاکێشا و وتی، گۆشەگیری سەر ڕێبەرایەتیمان شەرمەزار دەکەین. ئێمە گەیشتینە مانگی پیلانگێڕیی سەر ڕێبەر ئاپۆ. لەم مانگەدا لە شاری کۆڵن ڕێپێوانێکی گەورە بەڕێوەدەچێت. داوا لە هەموو کەسێک دەکەین بەشداری ڕێپێوانەکە بن لە پێناو بڵاوکردنەوەی فەلسەفەی سەرۆک ئاپۆ لە سەرانسەری جیهاندا. ئەم ڕێپێوانە دەبێ بچێتە مێژووەوە'.