هێرشی خۆکوژی لە پاکستان: بەلایەنی کەمەوە ٨ سەرباز کوژراون

بە گوێرەی ڕاگەیاندراوی سوپای پاکستان، بە ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو هێرشکراوەتە سەر بنکەیەکی سەربازی. لە ئەنجامی هێرشەکەدا بەلایەنی کەمەوە ٨ سەربازی پاکستان کوژراون.

بە گوێرەی ڕاگەیاندراوەکە هێرشەکە لە شارۆچکەی باننو لە باکووری ڕۆژئاوای پارێزگای خەیبەر پاتونهڤای ئەنجامدراوە، کە هەرێمێکی بەرزی چیاییە و دەکەوێتە سەر سنوری ئەڤغانستان، بووەتە جێگەی گرووپە توندڕەوە ئیسلامییەکان.

هێرشەکە دوابەدوای قسەکانی چەند هەفتە لەمەوبەری سەرۆکوەزیرانی پاکستان شەهباز شەریف دێت، کە بەو گروپانەی گوتبوو 'دەرتان دەکەین لەم خاکەدا'.

ئاماژەش بەوەدراوە کە هێرشەکە بۆ ٢٦ کاتژمێر بەردەوام بووە ئەمەش دوای ئەوەدێت کە ئەو چەکدارانە لە سەرەتادا هەوڵیان داوە بە دە چەکدراوە بچنە ناو بنکە سەربازییەکەوە، کە سەرباز و بنەماڵەی سەربازەکانی تێد دەژین.

دواتر ئەو چەکدارانە بە هێلەکی بۆمبڕێژکرا و  ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژکراوەوە هێرشیان کردووەتە سەر بنکەکە و لە ئەنجامدا بەلایەنی کەمەوە ٨ سەربازی ئەو وڵاتە کوژراون و ١٤١ کەسیش برینداربوونە.

گرووپی جەیش موحەمەد بەرپرسیارێتی هێرشەکەی لە ئەستۆگرت و ئاماژەییان بەوەدا زیانێکی زۆریان لە سوپای پاکستان داوە.

سوپای پاکستان، گرووپی جەیش موحەمەد کە لە ئەفغانستان کارەکانی دەکات تاوانبار دەکات بەوەی لە پاکستاندا کردەوەی تیرۆرستی ئەنجام دەدات.