هونەرمەندانی تەڤ-چاند: ١٧ی شوبات لە کۆڵن دەبیین
هونەرمەندانی تەڤ-چاند ئاماژەیان بەوەدا لە ١٧ی شوباتدا بەشداری ڕێپێوانی کۆڵ دەبن و داوای لە گەلی کورد و دۆستەکانی کرد، بۆ شکاندی گۆشەگیری لەسەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بەشداری چالاکیەکە ببن.
هونەرمەندانی تەڤ-چاند ئاماژەیان بەوەدا لە ١٧ی شوباتدا بەشداری ڕێپێوانی کۆڵ دەبن و داوای لە گەلی کورد و دۆستەکانی کرد، بۆ شکاندی گۆشەگیری لەسەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بەشداری چالاکیەکە ببن.
هونەرمەندانی تەڤ-چاندی ئەوروپا (تەڤ-چاند) بە گۆرانی، سرود و گۆرانی لەسەر ڕێبەری گەلی کورد، خۆیان بۆ ڕێپێوانی ١٧ی شوباتی کۆڵن ئامادە دەکەن.
بەناوی هونەرمەندانەوە گۆرانیبێژ شەمدین ڕاگەیاندراوێکی دا و داوای بەشداریکردن لە ڕێپێوانەکە کرد.
هونەرمەند شەمدین وتی: "ماوەی ٢٥ ساڵە ڕێبەری گەلی کورد گۆشگیرکراوە. بۆیە لە کوردستان و هەموو جیهاندا بەرامبەر بەوە گەلمان تێدەکۆشێت. بۆ شکاندی گۆشەگیری گەلی کورد لە ناو چالاکیدایە. ئێمەش وەک هونەرمەندانی کورد لە ڕۆژی ١٧ی شوبات کۆڵنی ئەڵمانیا لە ناو چالاکیدا دەبین.، وەک هونەرمەندان سرود و گۆرانی تایبەت بە ڕێبەری گەلی کوردمان ئامادەکردوە، لە کۆڵن دەبین. داوا لە گەلی کورد و دۆستەکانی دەکەین لە کۆڵن ئامادەبن. گۆشەگیری لەسەر ڕێبەری گەلی کورد لادەبەین و بزوتنەوەی ئازادیش لە لیستی تیرۆر دەرەکەین".