هێزەکانی ئازەربایجان دوو سەربازی ئەرمینیایان کوشت
وەزارەتی بەرگریی ئەرمینیا بڵاوی کردەوە کە هێزەکانی ئازەربایجان دەستڕیژی گولـلەیان لەسەربازانیان کردووە و بەهۆی دوو سەربازی ئەرمەنی کوژراون و سەربازێکیش برینداربووە.
وەزارەتی بەرگریی ئەرمینیا بڵاوی کردەوە کە هێزەکانی ئازەربایجان دەستڕیژی گولـلەیان لەسەربازانیان کردووە و بەهۆی دوو سەربازی ئەرمەنی کوژراون و سەربازێکیش برینداربووە.
وەزارەتی بەرگریی ئەرمینیا ئاماژەی بەوەکردووە کە لە نزیک شاری سۆتک سوپای ئازەربایخان تەقەیان لە بنکەیەکی سەربازی ئەرمینیا کردووە و بە هۆیەوە دوو سەرباز کوژراون و سەربازێکیش برینداربووە.
ئەو ناوچەیە دەکەوێتە باشووری رۆژهەڵاتی ئەرمینیاوە و چەندین جار لەو شوێنە شەڕ لەنێوان سوپای ئەو وڵاتە و سوپای ئازەربایجاندا روویداوە.
پێشتریش لە ٢٨ی حوزەیراندا چوار سەربازی ئەرمینیا لەو ناوچەیە کوژرابوون.
سەرۆکوەزیرانی ئەرمینیا نیکۆل پاشینیان لەناوەڕاستی مانگی تەمووزدا بە ئاژانسی فرانس پرێسی راگەیاندبوو، کە ئەگەری هەیە شەڕێکی نوێ لە نێوان ئەوان و ئازەربایجاندا هەڵبگیرسێتەوە.
هـ . ب