جۆدی ویلیامز وەرگری خەڵاتی نۆبڵ: پێویستە عەبدوڵا ئۆجالان ئازاد ببێت

جۆدی ویلیامز وەرگری خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی ئاماژەی بەوەدا پێویستە هەموو کەسێک گوشار لە تورکیا بکات لە پێناو ئازادی ڕێبەری گەلی کورد و بانگەوازی بەشداربوونی بۆ هەڵمەتی ئازادی کرد.

وەرگری خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی جودی ویلیامز پەیوەیست بە هەڵمەتی ئازادی جەستەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و گۆشەگیری وەڵام پرسینەکانی ئەرەم کانسۆ پێشکەشکاری مەدیا خەبەری دایەوە.

بۆ ئازادی عەبدوڵا ئۆجالان و چارەسەری کێشەی کورد هەڵمەتێکی نامەنووسیت دەست پێکرد، دەتوانی هۆکاری دەستپێکردنی هەنگاوەکە بڵێیت؟ هەردوو نامەکە ئەوە دەردەخەن کە ئەم دوو بابەتە پەیوەندییەکی ڕەمزییان هەیە. دەتوانن بزانن بۆچی ئەم بابەتانە لەیەکتر جیا نەکراونەتەوە؟

من لە دوای جەنگی ڤێتنامەوە چالاکوانی ئاشتی و دادپەروەری و مافی مرۆڤ بووم. ئەمە ماوەیەکی زۆرە. بێگومان بە درێژایی کارەکانم گرنگیم بە پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ، بابەتی دژ بە یاساکانی شەڕ دەدا. کێشەی کورد کێشەیەکی گەورەیە کە دەبێت لە ئاستی نێودەوڵەتیدا چارەسەر بکرێت. پێویستە فشار بخرێتە سەر سەرۆکی تورکیا و ڕێکخراوەکان. لە ساڵی ٢٠١٩ لە کاتی مانگرتن لە خواردنی زیندانیانی سیاسی لە تورکیا، نامەیەکم واژۆ کرد و لە هەمان کاتدا داوای کۆتایی هێنان بە گۆشەگیریی ئۆجالانم کرد. زیاتر وریا بووم. دواتر داوایان لێکردم بەشداری کۆنفرانسێکی پەیوەست بە دۆخی ئۆجالان و گەلی کورد لە ئەوروپا بکەم، بەڕاستی حەزم دەکرد، بەڵام نەمتوانی. ئەوە زۆر ببوە جێگەی سەرنجم کە ئۆجالان زیاتر لە ٢٥ ساڵە لە زینداندایە و تووشی کردەوەی ترسناک و گۆشەگیری دەکرێت. پێم وایە شتی لەم جۆرە شێتانەیە. من سەیری ئەو توندوتیژیانە دەکەم کە لە ئێستادا لە جیهاندا ڕوودەدات و خراپتر دەبێت.

لە ڕێگەی لێکۆڵینەوەکانمەوە بۆم دەرکەوت کە تەنانەت ئەردۆغانیش هەوڵی دۆزینەوەی چارەسەری لەگەڵ ئۆجالان داوە. پرۆسەی ئۆسلۆ و دیداری ڕاستەوخۆ لەگەڵ ئۆجەلان هەبوو. دواتر بینیم ئەم پرۆسانە لە باربراون. تێبینیم کرد ئۆجالان لە لایەن زۆرینەی گەلی کوردەوە وەک ڕێبەرێکی سیاسی قبوڵ کراوە. بەبێ بەشداریکردن لە پرۆسەکەدا، دۆزینەوەی چارەسەرێکی مانادار بۆ ئەم کێشە تەمەن درێژە ئەستەمە. بۆیە بەمەبەستی ڕاکێشانی سەرنجی دەزگا نێونەتەوەیەکان پێشنیارم کرد کە هەڵمەتێکی نوێی نامەکانی پەیوەست بە گۆشەگیری و ئەشکەنجەدانی نایاسایی دەست پێبکرێت. وە بە کەمپەینی نێونەتەوەییم ئۆجەلانم راگەیاند کە دەتوانم لەم بابەتەدا هاوکاری بکەم. بەم شێوەیە دەستی پێکرد.

بۆ نوسینەوەی نامەکان لێکۆڵێنەوەی زۆرم کرد. لە لایەن کوردەوە ڕەچاو کرا و قبوڵ کرا. پاشان لەگەڵ هاوکارە براوەی خەڵاتی نۆبڵم بۆ هەموو براوەی خەڵاتی نۆبڵم نارد. جا چ خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی بێت، چ پزیشکی بێت یان ئەدەبیات؛ گرنگ نەبوو. ئێمە ٦٩ خاوەنی خەڵاتی نۆبڵمان هەیە. هیوادارم هەندێک کار بۆ گەلی کورد بکرێت. ئامادەم بەردەوام بم لە هاوکاریکردن.

هەروەها نامەکە نێردرا بۆ کۆمیتەی وەزیرانی ئەنجومەنی ئەوروپی، دادگای مافەکانی مرۆڤی ئەوروپا، کۆمیتەی ڕێگریکردن لە ئەشکەنجەی ئەوروپا و کۆمیتەی مافەکانی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان. دەتوانن پێمان بڵێن بۆچی ئەم لایەنانە هەڵبژێردران و ئەرکی خۆیان چۆن بەجێگەیاندووە؟

پێویستە تورکیا لە قۆناغی ئەندامێتی کۆمیتەی ئەوروپادا وەڵامی ئەو ئاژانسانە بداتەوە کە ئێمە نامەمان بۆ ناردوون. لە راستیدا ئاژانس یان ڕێکخستەنەکان گوشار ناکەن، زیاتر پێشنیار دەکەن. وەڵامیان دایەوە و ئەشکەنجە و گۆشەگیری بەردەوامە. وابیردەکەمەوە و پێموایە هۆکارەکەی ئەوەیە لەوە دەترسن گەر گوشاری زۆر بکەن، ئەوا لە بارەی پرسینەکانیانەوە وەڵام وەرنەگرن. بەڵام هیج نەکردن نابێتە یارمەتیدەری پرسەکە، یارمەتیدەری گەلی کوردیش نابێت.

'ئەردۆغان درۆ دەکات'

هەندێک باسی نامەکە بکەین. لە نامەکەدا ئاماژە بەوەکراوە وەک هەڵگرانی خەڵاتی نۆبڵ دەربارەی مافە مرۆییەکانی عەبدوڵا ئۆجالان نێگەرانن. ئایە لە چاوەروانی ئەوەدان لە ماوەیەکی نزیکدا وەڵامی ئەرێنی هەبێت؟ گەر ئەمە ڕونەدات، هەنگاوی دواترتان  چی دەبێت؟

نامەکە کە واژوی ٥٠ هەڵگری خەڵاتی نۆبڵی لەسەرە، کە لەساڵی ٢٠١٩دا بۆ پشتگیردان بە زیندانیانی سیاسی کە لە مانگرتنی لە خواردندا بوون و کۆتایهێنان بە گۆشەگیری سەر ئۆجالان نوسرابوو. هیچ شتێک ڕووی نەدا. لەبەر ئەوە کاتێک پەیوەیست بە ئازادی ئۆجالان لەگەڵ کامپینی نێونەتەوەییدا قسەمانکرد، بیرمان لەوەکردووە دووبارەکردنەوەی ئەو هەنگاوە بەسود دەبێت. لەبەر ئەوە وتم هاوکاری بکەم و نامە بنوسم و لە ئێستادا ٦٩ هەڵگری خەڵاتی نۆبڵی ئاشتیمان هەیە. گەر ڕاستیەکەی بڵێم نا لە چاوەڕوانی وەڵام وەرگرتندا نیمان، بەڵام دەمانەوێت وەڵام بدەن. بەڵام بەتایبەتی چاوەڕێی هیچ شتێک لە ئەردۆغان ناکەم. بێ ئەوەی هەمووان سەرنجی بدەن و ببێتە پرسیار. تەنانەت وەڵامی نەدایەوە کاتێک لە نامەیەکدا گوتمان ڕێکخراوە جۆراوجۆرەکان گوشار دروستەکەن یان بۆچوون هەڵسەنگاندن لەسەر نایاسایی گۆشەگیری و ئەشکەنجەدان. هەرگیز وەڵام ناداتەوە یان بە درۆ وەڵام دەداتەوە. نازانم دواتر چی ڕوودەدات. بەم زووانە نامە دەنێردرێت. هێشتا نەنێردراوە. نازانم دواتر چی دەکەین. پلاندانان لەو کاتەدا ئەستەمە، چونکە دەبێت بزانین وەڵامەکە دێت یان نا. ئەگەر وەڵامێک هەبێت جگە لە درۆ چی دەڵێت؟ بۆیە پێویستە وریا بین و هەنگاوەکانی دوای ئەوە لەبەرچاو بگرین.

بەم پێیە بۆچی ئەم ڕێکخراوانە ئەرکی خۆیان بەجێناگەیەنن؟ هەم سی پی تی و هەم نەتەوە یەکگرتووەکان ئەوەیان قبوڵکردووە کە گۆشەگیری درێژخایەن ئەشکەنجەیە. بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا داوا ناکەن لە تورکیا کە ڕێکەوتنە یاساییەکانی جێبەجێ بکات. بۆچی تورکیا لە بەرپرسیاربوون لە وەڵامدانەوە بەخشراوە؟ لەم دۆخەشەدا دەتوانرێت وەک بارمتەیەک لە عەبدوڵا ئۆجالان بڕوانرێت نەک وەک زیندانیەک؟

تورکیا کەم و زۆر جیاواز نیە لەو وڵاتانی کە مافی مرۆڤ پێشێل دەکەن. سەیری قرکردنەکانی ئیسرائیل بکەین. دادگای نێونەتەوەی داوای گۆڕانکاری کرد و ئەوانیش پشتگوێیان خست و درێژەیان بە جینۆسایدەکە دا. من پێم وایە سیستەمی نێونەتەوەیی لە دۆخێکی ترسناکدایە. ئەمەش ڕێگە بە وڵاتانی وەک تورکیا دەدات گوێ لەو شتانە نەگرن کە پێویستە بیکەن. ئەمەش بەردەوام دەبێت تا بەرگری لەش کۆتایی دێت. پێم وایە بارمتە یان هەر دیل؟ پێم وایە مەحکومە بە بارمتە. پێموانییە جیاوازییەکی ئەوتۆ لە نێوان پێگەی ئەو وەک دیل و بارمتەدا هەبێت. ڕێکخراوەکان فشار ناخەنە سەر تورکیا چونکە ترسیان هەیە دەستڕاگەیشتنیان کەم ببێتەوە. ئەمە بۆ من هیچ مانایەکی نییە. بڕگەیەکی بێمانایە؛ چونکە دوای ٢٥ ساڵ هێشتا لە زینداندایە. تاوەکو پارێزبەندی کۆتایی نەیەت ئەم دۆخە بەردەوامی ئەبێت. بیرلەوەدەکەمەوە کە ئەو بارمتەیە یا زیندانی؟ پێموایە مەحکومە بە بارمتە. لەو باوەڕەشدانیم جیاوازییەکی ئەوتۆ لە نێوان زیندانی و بارمتەبوونیدا هەبێت. بەلای منەوە بێ مانایە. روپۆشێکی بێ مانایە؛ لەبەرئەوەی لە دوای ٢٥ ساڵ هێشتا لە زینداندایە.

'پێویستە جیهان گوشار لە تورکیا بکات'

زوڵم و ستەم چ ڕۆڵێکی لە هەلومەرجی عەبدوڵڵا ئۆجەلاندا هەبوو بۆ ماوەی ٢٥ ساڵ؟ لە کردەوەکانی پێشووەوە دیارە سیاسەتی دەوڵەتی تورکیا بە ڕق و کینە و دوژمنایەتی بەڕێوە دەچێت، وەک چۆن تورکیا هێواش هێواش ئەو دارە دەبڕێت کە عەبدوڵا ئۆجالان باسی دەکرد، لە پەنجەرەکەیەوە سەیری دەکات. ئەمە چۆن دەبینیت؟

پێم وایە ئەمە شیکارییەکی دروستە. ڕق و دوژمنایەتی بەڕێوە دەچێت و تەنیا دەیانەوێت پرسی کورد نەهێڵن. ئەمەش لادەبرێت. ئەمەش نابێت. پشتگوێخستنی دۆخەکە چارەسەر نییە. دڕندەیی و ڕق و کینە چارەسەر نییە. پێویستە جیهان فشار بخاتە سەر تورکیا. دۆخی جیهان، هێرشی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکرانیا، جینۆساید لە غەززە، یا ئەوەی کە دەیان ساڵە بەسەر کورددا دێت، و دەستگیرکردنی ئۆجالان، هەموو پێکەوە ئەوە دەردەخەن کە بەڕاستی جیهان لە دۆخێکی ترسناکدایە. یەکێک لەو کێشانە نەبوونی دەستوەرنەدانە لەو کێشانە. ئەمەش ڕێگە بە تورکیا دەدات بەو شێوەیەی کە بە گونجاوی دەزانێت لە ئۆجالان نزیک بێتەوە. چونکە هیچ ڕوونادات. هەر بۆیە نامەمان نووسی و هیوادارین هەڵمەتە نێونەتەوەییەکە سەرکەوتوو بێت.

ئایا دەکرێ بڵێین بێکردەوەیی لەسەر پرسی عەبدوڵا ئۆجالان جیۆپۆلەتیکییە یان ڕەنگە پەیوەندی بە سیاسەتەکانی ناوخۆی یەکێتیی ئەورووپاوە هەبێت؟ لەبیرتە، بینیمان کە ئەنجومەنی ئەوروپا چەندە خێرا بەدوای ئەندامێتی ڕووسیادا ڕۆیشت. بەڵام تورکیا هەمیشە پێشێلکارییەکانی بە مافێک بۆخۆی دەزانێت. وەک ئەندامێکی ناتۆ و دەوڵەتێک بەرپرسیارە لە وەستاندنی ڕۆیشتنی شەپۆلی کۆچبەران بۆ ئەوروپا. ئێستا تورکیا ڕۆژانە هێرش دەکاتە سەر عێراق و باشووریکوردستان و ڕۆژئاوای کوردستان دەکات. ڕۆژانە ناوچەکە بۆردوومان دەکرێت. بەڵام پێدەچێت هیچ دەوڵەتێکی ئەوروپی لەم بابەتە نیگەران نەبێت. ئەمە بۆ چی دەگەڕێنیتەوە؟

بەڕای من تورکیا هەمیشە بۆ یەکێتی ئەوروپا و ناتۆ گرنگە. چونکە وەک پردێک لە نێوان ئەوروپا و جیهانی موسڵمانان دەیبینن. ئەمە شیکاری منە. ئەوان نایانەوێت ئەم دۆخە تێک بدەن. ڕەنگە نەیانەوێت بەشداری شەڕێکی تر بکەن. ئەوان دەترسن. ئەمە شتێکی باش نییە.

"بانگەوازی بەشداری هەڵمەتی ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان دەکەم"

بۆ ئەوەی یاسای نێونەتەوەی لە دورگەی ئیمرالیە جێبەجێ بکرێت، بۆ ئەوەی تورکیا لێکۆڵینەوەی لەگەڵدا بکرێت و چاودێری بکرێت و فشاری لەسەر بکرێت، پێویستە ئەو دامەزراوانە چ جۆرە فشارێک بکەن؟ چۆن دەتوانیت دەنگت ببیسترێت یان یارمەتی ئەم دۆزە بدەیت؟

دەتوانن بەشداری هەڵمەتە نێونەتەوەییەکە بکەن بۆ ئازادی عەبدوڵا ئۆجالان دەستپێکراوە. یەکەم پێشنیاری من ئەمە دەبێت. کاتێک پەیوەندی بە بزووتنەوەیەکەوە دەکەیت، جوڵەکردن زۆر ئاسانە، چونکە لە دەوروبەرت کەسانێک هەن کە هەمان دیدگایان هەیە و دەچنە ناو بزووتنەوەکە. ئەگەر هەندێک جار بەکەمی هەست بە گۆشەگیرییەکە بکەیت هیچ سوودێکی نابێت. بۆیە پێشنیار دەکەم هەموان بەشداری کەمپینەکە بکەن و دەتوانن بە تاک نامە بۆ ئەردۆغان بنووسن. دەتوانن نامە بۆ ئەو ڕێکخراوانە بنێرن کە ئێمە وەک تاک بۆیان دەنووسین. بەڕای من ئەمە ڕێگەیەکی کراوەیە بۆ دەستپێکردن.

دوا پەیامت چییە؟

دەمەوێت لەگەڵ خاوەن خەڵاتەکانی تری نۆبڵدا، سەردانی ئەو بکەم لە زینداندا. دەمەوێت بزانێت کە ئێمە لەگەڵیداین. ئێمە دەزانین کە گەلی کورد وەک رێبەرێک دەیبینێت. پێم وایە کارێکی باش دەبێت ئەگەر تورکیا ڕێگەمان پێبدات بچین لەگەڵیدا کۆببینەوە. بۆ من هەنگاوی یەکەم دەبێت. وە دواتر لەوێشەوە بەردەوام دەبین.