جڤاتی گشتی کەنەکە لە دژی داگیرکاری بانگەوازی بۆ یەکێتی نەتەوەیی کرد

کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (کەنەکە) لە کۆبوونەوەی ٢٢هەمینی جڤاتی گشتیتدا هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورکی لەسەر مەتینا شەرمەزارکرد و لە دژی ئەم هێرشانە بانگەوازی بۆ یەکێتی کوردان کرا.

دوێنێ لە شاری دەنهاگی هۆڵەندا کۆبوونەوەی ناوبەینی ٢٢هەمینی جڤاتی گشتی کەنەکە بە دروشمی "یەکێتی نەتەوەی ڕێگەی سەرکووتنە لە تێکۆشانی ئازادی و ڕزگاری کوردستاندا" ئەنجامدرا. کۆبوونەوەکە بە بەشداری ئەندامان، نوێنەرانی پارتە سیاسیەکان، نووسەران، ڕۆشنبیران و نوێنەری ڕێکخراوەکان لە ڕۆژی دووەمدا بەردەوامی هەبوو.

لە کۆبوونەوەکەدا دیوانی پەیوەست بە هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک، کە لە بەرەبەیانەوە لەسەر هەرێمی مەتینای هەرێمەکانی پاراستنی میدیا دەستیپێرکردووە ڕاگەیاندراوێکی دا.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک لەسەر کوردستان شەرمەزارکرا و بانگەوازی لە پارتە سیاسیەکان و بزووتنەوە کوردییەکان کرد لە دژی ئەم هێرشانە بوەستنەوە.

دواتر کۆبوونەوەکە بە خوێندنەوەی ڕاپۆرتی فایلاتی ساڵەکە بەردەوامی هەبوو. لە دوای ئەوەش هاوسەرۆکی کەنەکە زینەب موراد و ئەحمەد کاراموس قسەیانکرد.

پەدەکە ئاستەنگی پێش یەکێتی نەتەوەیییە

کاراموس دەربارەی خەباتی سیاسی ١٠٠ ساڵەی لۆزان کە لەسەر ناوی یەکێتی نێوانی کوردان بەڕێوەبرا زانیاری خستە بەرباس و ئەوەی دیاریکرد پەدەکە ئاستەنگی پێش یەکێتی کوردانە.

کاراموس وەکو کەنەکە باسی هەوڵدانەکانی لە باشووری کوردستان کرد و وتی: "وەک شاندی کەنەکە ویستمان لەگەڵ بەڕیز مەسعود بارزانی چاوپێکەوتین بکەین. داوای کاتی بینینمان کرد. بۆ ماوەی یەک هەفتە لە هەولێر ماینەوە. وەڵامی ئێمە نەدرایەوە. دواتر ویستمان لەگەڵ بەڕێز نێچریڤان بارزانی چاوپێکەوتن بکەین، بەڵام دیسان وەڵام نەدراینەوە. داخوازی چاوپێکەتنەکانمان لە چوارچێوەی خەبات و هەوڵدانەکانمان بۆ یەکێتی نەتەوەی بەشێوەیەکی ئەرێنی بە ئەنجام نەگەشت. هیچ چاوەڕوانیەکمان لەبەرامبەر ئەنەکەسە نیە، لەواقعدا ئەنەکەسە بە تەواوی لەژێر کۆنترۆڵی دەڵەتی تورک و سیخوڕی تورکدایە. بۆیە بۆ خەباتی یەکێتی نەتەوەیی هیچ چاوەڕوانییەکمان لێیان نیە."

دواتر هاوسەرۆکی کەنەکە زینەب موراد پەیوەست بە خەباتی کەنەکە لە باشووری کوردستان قسەیکرد. زینەب موراد ڕەخنەی لە هەڵوێستی پەدەکە گرت و ئەوەی دەستنیشانکرد  لە سەدەی نوێدا بۆ پاراستنی دەستکەوتەکانی کورد و بۆ بەدەستخستنی مافی ئازادی و دیموکراتیکی، یەکانە ڕێگەی ڕزگاری یەکێتی کوردانە.

دوای قسەی هاوسەرۆکان، کۆبوونەوەکە گفتوگۆی سەبارەت بە کارەکانی ئێستا و داهاتووی کەنەکە بەردەوامە.