جیک داوای بەشداربوونی لە ڕێپێوانی مەزنی ئازادی کرد

سەرۆکی گشتی کۆمەڵەی ئیسلامی کوردستان (جیک)حافز ئەحمەد تورهالی داوایکرد گەلی کورد لە دەوری دۆزی خۆی کۆبێتەوە و وتی: "پێویستە هەموو کوردانی ئەورپا بەشداری ڕێپێوانی کۆڵن ببن".

سەرۆکی گشتی کۆمەڵگایی ئیسلامی کوردستان (جیک)حافز ئەحمەد تورهالی بە بۆنەی ساڵوەگەڕی بەرخۆدان بە پێشەنگایەتی شێخ سەعید کرد و وتی: "ئازادی لە چوارچێوەی پلانسازییەکان بۆ ئازادی کوردستان بە پێشەنگایەتی شێخ سەعید لە جوڵەدابوو. لەسەر ئەو بنەمایە ئامادەکاریی کرابوو لە مانگی ئایار و حوزەیراندا ڕاپەڕین دەستپێبکات. کار بۆ ئەم ئامانجە دەکرا. شێخ سەعید بۆ ئازادی کوردستان لە ناو ڕێکخستندابوو. دوژمن بۆ ئەوەی ئەم سەرهەڵدانە لەناوبەرێ و ئامادەکارییەکان لەنابەرێ و ئیستغلالی بکات. دەوڵەتی تورک پلانسازی ئەمەی کردبوو. دوڵەتی تورک بەهاوکاری دەوڵەتانی ئەوروپی، تابورێکی سەربازی ڕەوانەی ئەو جێگەیەکرد کە شێخ سەعیدی لێبوو، بەم شێوەیە سەرهەڵدان بەبێ ئامادەکاری دەستپێکرد. بەرخۆدانی نەتەوەی کوردان لە ساڵی ١٩٢٥ بەم شێوە دەستیپێکرد".

تورهالی ئەوەی دەرخست مانگی شوبات مانگێکی ڕەشە بۆ کوردان، پیلانگێڕی نەتەوەی لەم مانگەدا ئەنجامدرا ئەمەش بە ڕێکەوت نیە و وتی: "کوردان لە مێژە بە ڕێبەرایەتی بەڕێز ئۆجالان دەستی بە تێکۆشانی نەتەوەیکردوە. دەوڵەتی کەمالیستی تورک لە ١٥ی شوباتی ١٩٩٩دا بە پشتگیرییەکی بەهێزی دەوڵەتان پیلانگێڕی بەسەر ڕێبەری گەلی کوردا ئەنجامدا. دەبێت گەلی کورد باش لەم پیلانگێڕییە تێبگەن و لە دەوری دۆزی نەتەوەی خۆیان کۆببنەوە. بۆ ئازادی جەستەی بەڕێز ئۆجالان کە سەرکردایەتی تێکۆشانی نەتەوەی گەلمان دەکات، دەبێت گەلی کورد لە ئەورپا بۆ ئەم ئامانجە بەشدارییەکی بەهێزی ڕێپێوانی کۆڵن ببن".